کارتەر گەیشتە هەولێر و لەگەڵ سەرۆک بارزانیدا کۆ دەبێتەوە

هەولێر-KDP.info- وەزیری بەرگریی ئەمەریکا(ئاشتن کارتەر) گەیشتە هەولێری پایتەختی هەرێمی کوردستان، وایش بڕیارە ئەم پاشنیوەڕۆیە لەگەڵ سەرۆکی هەرێمی کوردستاندا کۆ ببێتەوە.
(کارتەر) کە پاش سەردانی دوو ڕۆژەی لە بەغدا و کۆبوونەوەی لەگەڵ کاربەدەستانی ئەو وڵاتەدا، ئەم نیوەڕۆیە لە ڕێگەی فڕگەی نێودەوڵەتیی هەولێرەوە گەیشت و لە لایەن جێگری سەرۆکوەزیران(قوباد تاڵەبانی) و (کەریم شنگالی) وەزیری پێشمەرگە بە وەکالەت و وەزیری ناوخۆ، بەرپرسی فەرمانگەی پێوەندییەکانی دەرەوەی حکوومەت و نوێنەری حکوومەت لە ئەمەریکاوە پێشوازی کرا.
وا بڕیارە (ئاشتن کارتەر) لەم سەردانەیدا لەگەڵ فەرماندە سەربازییەکانی وڵاتەکەی لە هەرێمی کوردستان کۆ ببێتەوە و، دونیوەڕۆی ئەمڕۆ پێنجشەممەیش، لەگەڵ سەرۆکی هەرێمی کوردستان(مەسعوود بارزانی)ـدا دۆخی قەیراناویی ناوچەکە و شەڕی دژ بە داعش دەخەنە بەر باسەوە.




