٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

حەمید ئەفەندی: هێزەكانی توركیا بەشدارییان لە شەڕەكەی باشیكدا نەكردووە

سەرچاوە: KDP.info

باشیك-KDP.info-  بەرپرسی میحوەری باشیك دەڵێت، لە سەركەوتنەكەی هێزی پێشمەرگەدا لە میحوەری باشیك، هێزەكانی توركیا بە هیچ شێوەیەك بەشدارییان نەكردووە و، هێزی پێشمەرگە بە تەنیا بووە.

(حەمید ئەفەندی)، بۆ ماڵپەری فەرمیی پارتیی دیموكراتی كوردستان گوتی: "دوێنێ هێزی پێشمەرگە سەركەوتنێكی گەورەی بەسەر تیرۆریستانی داعشدا تۆمار كرد، كە زیانی ئێجگار زۆری بە تیرۆریستان گەیاندووە و ژمارەیەكی زۆریشیان لێ كوژراون".

(ئەفەندی) گوتیشی: "لەو سەركەوتنە مەزنەی هێزی پێشمەرگەدا بەسەر تیرۆرستانی داعشدا، بە هیچ شێوەیەك نە هێزی توركیا و نە هیچ هێزێكی دیكە بەشدارییان نەكردووە و، تەنیا هێزی پێشمەرگە بەرپەرچی تیرۆریستانی داوەتەوە".

بەرپرسی میحوەری باشیك دەشیڵێت، تیرۆریستان شەوی رابردوو جموجۆڵێكیان هەبووە، بەڵام لە قۆڵی چیای زەرتك هێزی پێشمەرگە هێرشیان كردووەتە سەریان و ژمارەیەكی زۆریان لێ كوشتوون و زیانی زۆریشیان بەر كەوتووە، كە ئێستا حەوت تەرمیان لە بەردەستی هێزی پێشمەرگەدان.

بڵند ئیبراهیم
 

هەواڵی پەیوەندیدار