٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

تیرۆریستان گەمارۆ دراون و زیاتر لە ٣٠ لاشەشیان لە بەردەستی پێشمەرگەدان

سەرچاوە: KDP.info
لیوا (سەیدهەژار).
خازر-KDP.info- فەرماندەی هێزی پێشمەرگە لە میحوەری خازر دەڵێت، لە دوێنێوە هێزی پێشمەرگە لە میحوەری خازر گورزێكی كوشندەی لە داعش وەشاندووە و زیانی زۆریشی پێ گەیاندوون، لە ئێستایشدا هەندێكیان لەناو گوندێك ماون و لەلایەن هێزی پێشمەرگەوە گەمارۆ دراون.
 
 لیوا (سەیدهەژار)، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموكراتی كوردستانی راگەیاند: "لە دوێنێوە لە میحوەری خازر شەڕێكی قورس لە نێوان هێزی پێشمەرگە و تیرۆریستانی داعشدا ڕووی داوە و، هێزی پێشمەرگە توانیویەتی گورزێكی كوشندە لە داعش بوەشێنێت و زیانی زۆریشیان پێ بگەیێنێت".
 
لیوا (سەیدهەژار)، گوتیشی: "لە ئێستادا بەشێك لە تیرۆریستانی داعش لەناو گوندی گرده‌ره‌شه‌ ماون و لەلایەن هێزی پێشمەرگە ئەو گوندە گەمارۆ دراوە و لە ماوەیەكی نزیكدا گوندەكە كۆنتڕۆڵ دەكەین".
 
لەبارەی زیانەكانی تیرۆریستانیشەوە، گوتی: "ژمارەیەكی زۆری تیرۆریستانی داعش كوژراون و زیاتر لە ٣٠ تەرمیان لە بەردەستی هێزی پێشمەرگەدان، ئەمە جگە لەوانەی كە تەرمەكانیان جارێ دیار نین".
 
 
بڵند ئیبراهیم
 

هەواڵی پەیوەندیدار