ئه‌نجوومه‌نى ئاسایشى هه‌رێمى كوردستان: زیاتر له 70 تیرۆریست كوژراون و 11 ئۆتۆمبێلى داعش تێكشكێندران

هه‌ولێر-KDP.info- ئه‌نجوومه‌نى ئاسایشى هه‌رێمى كوردستان له باره‌ى داستانه‌كانى ئه‌مڕۆى هێزى پێشمه‌رگه‌ى كوردستانه‌وه و تێكشكانى چه‌كدارانى داعش راگه‌یه‌ندراوێكى بڵاو كرده‌وه و تێیدا هاتووه: "پێشمه‌رگه هێرشێكى داعش له چه‌ند میحوه‌رێكى جیاواز تێك‌شكاند، زیاتر له 70 تیرۆریست كوژراون و 11 ئۆتۆمبیلی داعش تێكشكێندران، كه 3یان بۆمبڕیژكراو بوون له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك خۆكوژ.
ده‌قی راگه‌یاندراوێك له ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستانه‌وه
هێزه‌كانی پێشمه‌رگه ده‌وروبه‌ری كاتژمێر 1600ی 16ی كانوونی یه‌كه‌م، له به‌ره‌كانی ناوه‌ران، باشیك، ته‌ل ئه‌سوه‌د، خازر و چیای زه‌رتك چه‌ندین په‌لاماری گه‌وره‌ی تیرۆریستانی داعشی تێك‌شكاند و زیاتر له 70 تیرۆریستی كوشت. ئه‌م په‌لامارانه خۆتاقیكردنه‌وه‌یه‌كی داعش بوو بۆ سه‌ر سه‌نگه‌ره‌كانی به‌رگری پێشمه‌رگه له‌به‌رامبه‌ر ئه‌و شكسته گه‌ورانه‌ی له مانگه‌كانی ئه‌م دواییه له‌سه‌ر ده‌ستی پێشمه‌رگه به‌ریانكه‌وت.
له‌م به‌رپه‌رچدانه‌وه‌دا به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ فڕۆكه‌كانی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی 11 ئۆتۆمبیلی داعش تێكشكێندران، كه 3یان بۆمبڕیژكراو بوون له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك خۆكوژ. یه‌كێك له ئۆتۆمبیله بۆمبڕێژكراوه‌كان به میلان تێكشكێندرا و هه‌ر سێ ئۆتۆمبیله بۆمبڕێژكراوه‌كانیش بۆ پڕكردنه‌وه‌ی خه‌نده‌قه‌كانی به‌رگری پێشمه‌رگه و گونده نزیكه‌كان بلدۆزه‌ریان یاوه‌ر بوو.
وه‌ك پاڵپشتیه‌ك بۆ هێزه‌كانی پێشمه‌رگه فڕۆكه جه‌نگیه‌كان زیاتر له 25 هێرشی ئاسمانیان كرده سه‌ر مۆڵگه‌كانی داعش و له چاودێریكردنی ناوچه‌كه‌شدا به‌رده‌وامن.گوشاره‌كانی دژ به داعش به‌رده‌وامن وه‌ك ئه‌وه‌ی پێشتر هێزه‌كانی پێشمه‌رگه رێگه‌ی گه‌یشتنی كۆمه‌ك و هاوكاری لێ بڕی، كه مۆڵگه سه‌ره‌كیه‌كانی له عێراق و سوریا به یه‌كه‌وه ده‌به‌سته‌وه ، به‌ڕێگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی 47 یشه‌وه.
ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان
16/12/2015




