ناوەران..پێشمهرگه 15 ئۆتۆمبێلی داعشی كرده خهڵووز..دهیان لاشهی دوژمن جێماوه

ناوهران-KDP.info- لە میحوەری ناوەراندا، بە دەیان لاشه تیرۆریست بەجێ ماوە؛ لەو شەڕەدا داعش زیاتر لە 15 ئۆتۆمبێلیشیان لێ بووە بە خەڵووز.
(سەربەست تروانشی) بەرپرسی میحوەری ناوەران بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی گوت: "ئەم ئێوارەیە لە میحوەری ناوەران و چەند میحوەرێکی دیکەوە، چەکدارانی داعش هێرشیان کردە سەر هێزی پێشمەرگە، بەڵام هەر زوو هێزەکانی پێشمەرگە لێیان هاتنە دەست و، پاشەکشەیان پێ کردن."
دەڵێ لە میحوەری ناوەراندا هێشتا شەڕی هێزی پێشمەرگە و چەکدارانی داعش بەردەوامە؛ بە دەیان کەلەشە تیرۆریست لەو گۆڕە کەوتووە؛ تیرۆریستان 15 تانک و زریپۆش و ئۆتۆمبێلیشیان لێ سووتا؛ شەڕەکە ئەوەندە سەختە هێشتا فریا نەکەوتووینە کوشتە و زیانی داعشان حیساب بکەین.
(سەربەست) دەیشڵێ: "شوکر هێزی پێشمەرگە زیانی لێ نەکەوتووە و، چاک شەڕ دەکا و سهركهوتوو بووه."
ڕابین شێروانی




