"به 300 تیرۆریستهوه هێرشیان هێنا، به دهیانیان لێ كوژرا و، ڕایشیانكرد"

ناوهران-KDP.info- فەرماندی ھێزی پێشمەرگە لە میحوەری ناوەران دەڵێ، گورزێکی کوشندەیان لە داعش وەشاندووە و، تەرمە داعشێکی زۆریش لە شەڕگەکەدا کەوتووە.
فەرماندەی ھێزی پێشمەرگە لە میحوەری ناوەران (سەربەست تروانشی) بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: " ئەم ئێوارەیە نزیکەی ٣٠٠ تیرۆریستە داعش بە، چەند خۆکوژێکەوە، ھێریشیان هێنا، بەڵام ھێزی پێشمەرگە، بە توندی لێیان هاتوونەتە دەست و، وا شەڕەکە ئەوەندەی نەماوە."
(سەربەست تروانشی) گوتیشی، داعش زۆری لێ کوژراوە و، فریا نەکەوتن لاشەکەیشیان ببەنەوە و، کەوتووەتە دەست پێشمەرگە.
دەیشڵێ جگە لەوانەی لێیان کوژراوە، پێشمەرگە چەند ئۆتۆمبیلێکیشی لێیان سووتاند.
بڵند ئیبراھیم




