"ساڵی نوێ، پارتی زۆربەی بارهگاكانی له سلێمانی دهكاتهوه"

سلێمانی-KDP.info- گوتەبێژی ئەنجومەنی سەركردایەتیی پارتی لە سلێمانی دەڵێ دوای سەری ساڵ، پارتی زۆربەی ئەو بارەگایانە دەکاتەوە وا ئاژاوەچی تێی بەربووبوون.
فارس نەورۆڵی بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموكراتی كوردستانی ڕاگەیاند: "ئەو بارەگایانەی پارتی دیموكراتی كوردستان كە ئاژاوەچی پەلاماریان دابوو، رادەستی هێزە ئەمنیەكان كرابوون؛ وا چەند بارەگایەكمان لە هێزە ئەمنیەكان وەرگرتووەتەوە و پاسەوانانی خۆمانیان تێدایە. هەندێکیشمان هێشتا داوا نەکردووەتەوە. ئەو بارەگایانەی شوێنەکەیان كرێ بووە، ئەوانە چۆڵ دەكەین و، بارەگاكان دەبەینە ناو باڵەخانەكانی لق و ناوچەكان، كە مڵكی حزب خۆیەتی."
گوتەبێژی ئەنجومەنی سەركردایەتیی پارتی لە سلێمانی جەختیشی كردەوە: "دوای سەری ساڵ، بەشێكی زۆر لە بارەگاكانمان دەكەینەوە و، دەیانخەینەوە گەڕ."
دیارە لە 9ی تشرینی یەكەمی 2015وە لایەنێکی ئاژاوەگێڕ، چەند ڕۆژێك سلێمانی و دەڤەری ڕاپەرین و دەڤەری گەرمیانی شڵەژاندبوو؛ ئاژاوەچی پەلاماری چەند بارەگایەكی پارتیی دیموكراتی كوردستانیان دا، پارتی ناچار چەند بارەگایەکی ڕادەستی هێزە ئەمنیەكان كرد.
سهرباز واحید




