سۆران، ئاڵایەکی هەرە گەورەی کوردستانی لێ هەڵدەکرێ

سۆران -KDP.info- بەیانی لە ڕۆژی ئاڵای کوردستاندا، لە دەڤەری سۆران، خەڵک و لایەن، چالاکییەکی زۆر دەکەن؛ لەوانە، ئاڵایەکی هەرە درێژی کوردستان هەڵدەکەن.
(هەژار ئێدلبی) سەرۆکی ڕێکخراوی وار، بە ماڵپەڕی فەرمی پارتیی دیموکراتی کوردستانی گوت: "بۆ ڕۆژی ئاڵا، ئێمە درێژترین ئاڵامان دروست کردووە، کە زیاتر لە 20 مەتر درێژە، ئەوەیش بە هاوکاری بەڕێوەبەرایەتی ئەوقافی سۆران بووە."
گوتیشی: "لە سۆراندا، فیدراسیۆنی ڕێکخراوە ناحکوومییەکان چەند چالاکییەکی جۆراوجۆر دەکا؛ جا ئێمە ئەو ئاڵایە دەبەینە سیدەکان و، لەوێ بەرزی دەکەینەوە؛ پاشان چەند چالاکیییەکیش دەکەین؛ دەچینە سەردانی هێزەکانی پێشمەرگە و، قوتابخانەکان و، چەند شوێنێکی دیکە و، ئاڵای کوردستان دەکەینە دیاری."
ڕابین شێروانی




