٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

پێشمه‌رگه‌ سه‌ركه‌وت..مه‌یدانی شه‌ڕ پڕبووه‌ له‌ لاشه‌ی داعش

سەرچاوە: KDP.info

ناوەران  -KDP.info-دیارە تیرۆریستانی داعش هێرشیان هێنابووە سەر میحوەری ناوەران و باشیك و خازر، بەڵام هێزی پێشمەرگە زۆر بە توندی تێكی شكاندن و، زۆری لێ کوشتن؛ وا لاشەیەكی زۆر لە شەڕگەکەدا (مه‌یدانی شه‌ڕ) کەوتووە؛ كەلوپەکێکی زۆریشیان هەم لێ سووتاوە و، هەم لێیان بەجێ ماوە.

(سەربەست تروانشی) بەرپرسی میحوەری ناوەران لە جەرگەی شەڕەکەوە بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموكراتی كوردستانی ڕاگەیاند: "شەڕ گەرمە؛ تیرۆریستانی داعش بە چەكی قورس و خۆكوژ و ئۆتۆمبێلی بۆمبرێژكراوەوە هێرشان كردووەتە سەر سەنگەرەكانی هێزی پێشمەرگە لە میحوەری باشیك و خازر و ناوەران, بەڵام هەر زوو پێشمەرگە قارەمانەكان لێیان هاتوونەتە دەست و، زۆر بە توندی وەڵامیان داونەتەوە و، لاشە داعشێکی زۆریش کەوتووەتە ئەو گۆڕە. كەرستەیەكی یەكجار زۆریشیان لێ سووتاوە و، لێ گیراوە."
بەرپرسانی سەربازی لە بەرەكانی پێشەوەی شەڕەوە بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموكراتی كوردستانیان گوت: "وا فڕۆكە جەنگیەكانی هاوپەیمانان لە ئاسمانەوە و، هێزی پێشمەرگە لە زەوییەوە خەریكی ئاگربارانكردنی تیرۆرستانن و زەبری زۆر گەورەیان داوە لێیان."

(عەلی عەونی) ئەندامی سەركردایەتیی پارتی دیموكراتی كوردستان بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموكراتی كوردستانی ڕاگەیاند: "ژمارەیەكی یەكجار زۆر لە كادیرانی پارتی دیموكراتی كوردستان لە لە سەرجەم لق و ناوچە و ڕێكخراوەكان و خەڵكی دەڤەرەكە وەكو خۆبەخش ڕوویان لە سەنگەرەكانی پێشەوەی شەڕ كردووە و  بەرەوڕووی تیرۆریستان وەستاونەتەوە."
ئەو ئەندامەی سەركردایەتیی پارتی دیموكراتی كوردستان ئاماژەیشی دا: "جارێ تیرۆریستان تێك شكاون، بەڵام ئێمە هەر لەسەر هەستین."

سەرباز واحید
 

هەواڵی پەیوەندیدار