٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

به‌ چه‌كی میلانۆ پێشمه‌رگه‌ ئۆتۆمبێلێكی داعشی ته‌قانده‌وه‌

سەرچاوە: KDP.info
چه‌كی دژه‌ تانك.ئه‌رشیڤ

شنگال-KDP.info-  ئەم ئێوارەیە لە میحوەری شنگال لە ناوچەی دومیز تیرۆریستانی داعش بە دوو ئۆتۆمبێلی بۆمبڕێژکراوەوە ھێرشی کردە سەر ھێزی پێشمەرگە، بەڵام ھەر زوو پێشمەرگە یەکێکیانی بە چەکی میلان تەقاندەوە و، ئەوەی دیکەیان هەڵهاتەوە.

فەرماندەی ھێزی پێشمەرگە لە میحوەری شنگال عەمید (ھەکار نەھێلی) بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: "تیرۆریستانی داعش بە دوو ئۆتۆمبێلی بۆمبڕێژکراوەوە لە ناوچەی دۆمیزی سەر بە قەزای شنگال لەسەر ڕێگای بەعاج ھێرشیان کردە سەر ھێزی پێشمەرگە، بەڵام پێش ئەوەی نزیک ببنەوە ھێزی پێشمەرگە بە چەکی میلان یەکێکیانی لێ تەقاندەوە و، ئەوەی دیکەیان ڕای‌کردەوە ناو گوند."
عەمید (ھەکار نەھێلی) گوتیشی: "داعش نیازی ھێرشی ھەبوو، ھێزێکی کۆوە کردبوو، بەڵام فڕۆکە جەنگییەکان زوو گەیشتنە ناوچەکە و، مۆڵگە داعشەکانیان تێر بۆردومان کرد و، زیانی زۆریان پێیان گەیاند.

گوتیشی، ھێزی پێشمەرگە ھەموو سەلامەتن و، ھیچ زیانێکیان پێ نەگەیشتووە.
بڵند ئیبراھیم

هەواڵی پەیوەندیدار