٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

به‌په‌له‌.. پێشمه‌رگه‌ له‌ گشت میحوه‌ره‌كانه‌وه‌ داعشی شكاند

سەرچاوە: KDP.info

باشیك -KDP.info-  فه‌رمانده‌یه‌كی ھێزی پێشمەرگە لە میحوەری باشیک ئاشکرای کرد، دوای ئەوەی تیرۆریستانی داعش ھێرشێکی فراوانیان کردە سەر ھێزی پێشمەرگە لە چەند قۆڵێکەوە، ھێزی پێشمەرگە بە توندی ڕووبەڕوویان بووە و ھێرشەکانیان لە ھەموو قۆڵەکان تێک شاند و، زیانی زۆریشیان پێ گەیێندرا.

به‌گوێره‌ی زانیاری سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگادار بۆ ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتیی دیموكراتی كوردستان  لە سەعات 15:30 وە شەڕێکی توند لە نێوان هێزەکانی پارتیی ئازادیی کوردستان و هێزەکانی داعش لە مەحوەری باشیک لە ئارادا بوو. دوو هێرشی داعش بۆ کۆنتڕۆڵکردنی لۆفەکانی رێگای سەرەکی باشیک و چیاکە تێکشکێندراوە. پێشمەرگە هەتا ئێستا زیانی نییە. هێزەکانی دوژمن کوژراوێكی زۆریان هه‌یه‌.
هه‌روه‌ك فەرماندەی ھێزی پێشمەرگە لە میحوەری باشیک  عەمید (بەھرام عەریف یاسین) بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: "تیرۆریستانی داعش لە چیای باشیک لە دووقۆڵ و لەناو باشیک و، لە چیای زەرد و، ناوەران ھێرشیان کردبوو سەر ھێزی پێشمەرگە کە ھێرشەکە زۆر فراوان بوو، بەڵام ھێزی پێشمەرگە بە توندی ڕووبەڕوویان بووە و، لە سەرجەم قۆڵەکان ھێرشەکانیان تێک شکێندران و، زیانی زۆریشیان پێ گەیێندراوە و، تیرۆریستێکی زۆریش کوژراون."

گوتیشی: "ئێستا داعش شکەستی خواردووە و، شەڕەکە بڕاوەتەوە؛ هەڵبەت شەڕەتەقە هەر ماوە؛ ھێزی پێشمەرگە شوکر سەلامەتە و، ھیچ زیانی پێ نەگەیشتووە."
پێشووتریش فه‌رمانده‌ی هێزی پێشمه‌رگه‌ له‌ باشیك حه‌مید ئه‌فه‌ندی بۆ ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتیی دیموكراتی كوردستان رایگه‌یاند كه‌ پێشمه‌رگه‌ به‌ وره‌یه‌كی به‌رزه‌وه‌ به‌رپه‌رچی داعشانیان داوه‌ته‌وه‌ و زیانی زۆریان به‌ دوژمن گه‌یاندووه‌.
له‌ئێستا به‌گوێره‌ی ئه‌و زانیارییانه‌ی ده‌ست ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی كه‌وتوون له‌گشت ئه‌و میحوه‌رانه‌ی داعش هێرشی بۆ پێشمه‌رگه‌ هێنابوو، دوژمن شكستی برد و زیانێكی گه‌وره‌ی به‌ركه‌وتووه‌.
بڵند ئیبراھیم

هەواڵی پەیوەندیدار