٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

لە میحوەری خازر چەکدارانی داعش تێک شکان

سەرچاوە: KDP.info

خازر -KDP.info-  لە چیای زەردک لە میحوەری خازر چەکدارانی داعش هێرشیان کردە سەر هێزی پێشمەرگە، بەڵام هێزی پێشمەرگە هەر زوو وەڵامیان دایەوە و، پاشەکشەیان بە تیرۆریستان کرد.

مقەدەم (جادر سلێمان) فەرماندەی پێشمەرگە لە میحوەری خازر بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموکراتی کوردستانی گوت: "چەکدارانی داعش دەیانویست بێنە سەر چیای زەردک، بەڵام هێزی پێشمەرگە ڕێگەیان لە تیرۆریستان گرتووە و نەیانهێشت بگەنە سەر چیاکە و پاشەکشەیان پێ کردن."
گوتیشی: "لەو هێرشەدا هێزەکانی پێشمەرگە بێزیانن و بە دەیان تیرۆرستیش کوژراون و، بریندار بوونە، تا ئێستایش لە هەندێک شوێن شەڕ و پێکدادان لە نێوان هێزی پێشمەرگە و چەکدارانی داعشدا بەردەوامە، بەڵام بەم زووانە تیرۆریستان تێک دەشکێنن و لەناویان دەبەن.

ڕابین شێروانی

هەواڵی پەیوەندیدار