پێشمهرگه له چهندین لاوه بهرپهرچی هێرشهكانی داعشی داوهتهوه..(نوێكراوهتهوه)

باشیك-KDP.info- لە ھەر یەکە لەمیحوەری باشیک و خازر و ناوەران تیرۆریستانی داعش ھێرشێکی فراوانیان کردووهتە سەر ھێزی پێشمەرگە و لەئێستا دا شەڕێکی قورس بەردەوامە.
بەرپرسی میحوەر ھێزی پێشمەرگە لە باشیک (حەمید ئەفەندی) بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموکراتی کوردستانی راگەیاند: تیرۆریستانی داعش لەچەندین لاوە ھێرشێکی فراوانیان کردووهتە سەر ھێزی پێشمەرگە کە لەباشیک وناوەران وخازرە و لەئێستادا شەڕ بەردەوامە و ھێزی پێشمەرگەش لەھەموو لایەکەوە بەتووندی روبەڕوویان بوونەتەوە.
لای خۆشیەوە فەرماندەی ھێزی پێشمەرگە لە خازر (سەید ھژار) بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموکراتی کوردستانی راگەیاند: لەمیحوەری ئێمەش شەر بەردەوامە و تیرۆریستانی داعش ھێرشیان کردووە و ھێزی پێشمەرگەیش بەتووندی روبەڕوویان بوونەتەوە.
لەمیحوەری ناوەرانیش فەرماندەی ھێزی پێشمەرگە (سەربەست تروانشی) بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموکراتی کوردستانی راگەیاند: لەمیحوەری ئێمەش شەڕ لەنێوان ھێزی پێشمەرگە و تیرۆریستانی داعش دەستی پێکردووە و لەئێستادا شەڕ بەردەوامە.
بهگوێرهی گشت لێدوانهكان پێشمهرگه له وهشاندی گورز له داعش بهردهوامه و قارهمانانه بهرپهرچی هێرشهكانی داعشانیان داوتهوه.
بڵند ئیبراھیم




