٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

لە سۆران یادی شەهیدانی شەڕی داعش کرایەوە

سەرچاوە: KDP.info
مه‌ڕاسیمی یادی شه‌هیدانی شه‌ڕی داعش.ئه‌مڕۆ

سۆران-KDP.info-  ڕێکخراوی ئەنفالی بارزانییەکان، لەژێر چاودێری (لێهات بارزانی) بە ئامادەبوونی کەسوکاری شەهیدان و بەرپرسانی حزبی و حکوومی لە سۆران یادی شەهیدانی داعشی كرده‌وه‌.

سەرەتای ڕەێورەسمەکە، وتاری (د. عەلی تەتەر) گوتاری مەکتەبی سیاسی (پ.د.ک) و (کرمانج عێزەت) قائیمقامی سۆران و (شێخ لێهات بارزانی) و (بەرەڤان حەمدی) بەڕێوەبەری گشتیی وەزارەتی کاروباری شەهیدان خوێندرایەوە؛ باسی سەربەرزیی بنەماڵەی شەهیدان و ئەو شەهیدانە کرا کە گیانی خۆیان لە ڕێگەی ڕزگارکردنی خاکی کوردستاندا بەخت کرد؛ ڕۆڵی ئەوانیان لە ڕاوەدوونان و وەدەرنانی داعش لە خاکی پیرۆزی کوردستان بەرز نرخاند.

دوایی چەند هۆنراوە و سروودێکی نیشتمانی پێشکەش کرا و پێشانگاێکی فۆتۆگرافی شەهیدانی دژی تیرۆر لە دەڤەری سۆران و مێرگەسور و چۆمان و ڕواندز کرایەوە و لە کۆتاییدا هاوکاری پێشکەش بە بنەماڵەی شەهیدان کرا.

ڕابین شێروانی  

هەواڵی پەیوەندیدار