رێكخراوی مافی مرۆڤ، ڕۆڵی 'فەرماندەیی پێشمەرگەی زێرەڤانی'ـی بهرز نرخاند

ههولێر-KDP.info- شاندێكی ڕێكخراوی مافی مرۆڤ لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست سهردانی فهرماندهی زێرهگانیان كرد و، ڕۆڵی فەرماندەیی پێشمەرگەی زێرەڤانیان له پاراستنی گیانی هاووڵاتیانی مهدهنی بهرز نرخاند.
شاندێك لە تۆڕی ڕێكخراوەكانی مافی مرۆڤ لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و سەنتەری ئەحمەد بونجق بۆ پاڵپشتی لە ماف و ئازادی، سەردانی بارەگای فەرماندەیی پێشمەرگەی زێرڤانیان كرد، لە لایەن لیوا بەهجەت تەیمەز سێلكی ئەندامی فەرماندەیی پێشمەرگەی زێرەڤانی پێشوازیان لێ كرا.
شاندێك، كە پێكهاتبوون، لە نەزهەت شاكر محەمەد جێگری سەرۆكی تۆڕی ڕێكخراوەكانی مافی مرۆڤ لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، عەجیل مزووری بەرپرسی پەیوەندییەكان، دكتۆر تاریق خێركی، بەرپرسی لیژنەی یارمەتی هەمان تۆڕ، فەرمان بونجق سەرۆكی سەنتەری شەهید ئەحمەد بونجق بۆ پاڵپشتی لە ماف و ئازادی مرۆڤ، ئەندازیار جیهان بەشار ئەلسینۆ، چالاكوان لە سەنتەری شەهید ئەحمەد، سەردانی بارەگای فەرماندەیی پێشمەرگەی زێرەڤانیان كرد، كە لە لایەن بەڕێز لیوا بەهجەت تەیمەز سێلكی ئەندامی فەرماندەیی و عەقید دڵشاد بەرپرسی ڕاگەیاندن و چەند ئەفسەرێك پێشوازیان لێ كرا.
لە میانەی بەخێرهاتنی شاندەكەدا لیوا بەهجەت تەیمەز سێلكی ئاماژەی بە پاراستنی سەر و گیانی هاووڵاتیانی مەدەنی دا، كە لە میانەی جەنگی دژ بە تیرۆریستانی داعش لە لایەن هێزەكانی فەرماندەیی پێشمەرگەی زێرەڤانی پارێزراون، بێ هیچ جیاوازییەكی نەتەوەیی و ئاینی و مەزهەبی، وتیشی: ئێمەی فەرماندەیی پێشمەرگەی زێرەڤانی، جیا لەوەی ئەركمان پاراستنی سەروەری و دەسكەوتەكانی هەرێمی كوردستانە، لە پاڵ ئەوەشدا پاراستنی مافی مرۆڤەكانیشمان لە ئەستۆ گرتووە، نموونەشی بەوە هێنایەوە كە چەندین هاووڵاتی غەیرە كوردیان لە مردن ڕزگار كردووە.
دواتر ئەندامانی شاندەكە، وێڕای پشتڕاستكردنەوەی قسەكانی لیوا بەهجەت، ئەوەیان دووپاتكردەوە كە هۆكاری سەردانەكەیان بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە، كە هێزەكانی فەرماندەیی پێشمەرگەی زێرەڤانی لە كاتی شەڕدا، گیانی هاووڵاتیانی مەدەنی بێ جیاوازی پاراستووە، وتیشیان، لە ئێستادا و لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست پێشمەرگە تەنها هێزە، كە لە پێناو پاراستنی مافی مرۆڤدا دەجەنگێت.
پاشان خەڵات لە لایەن شاندی هەردوو ڕێكخراو و سەنتەرەكەوە بەخشرایە، لیوا بەهجەت تەیمەز سێلكی، لە لایەن لیوا بەهجەت تەیمەزیش لۆگۆی فەرماندەیی پێشمەرگەی زێرەڤانی بەخشرایە ئەوان، هاوكات مەدالیای ڕێزلێنانشی كردە ملی مینور بونجق كوڕی شەهید ئەحمەد بونجق.
شایانی باسە تۆڕی ڕێكخراوەكانی مافی مرۆڤ لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، پێك هاتووە، لە 60 ڕێكخراوی مافی مرۆڤ، كە ئەركیان هۆشیاركردنەوەی پاراستنی مافی مرۆڤە لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا.




