٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

قسە لەگەڵ (بارزانی) كراوە بۆ ئەوەی پرسی قۆناغی چارەسەری دووبارە گیانی بە بەردا بێتەوە

سەرچاوە: KDP.info
نووسەری دیاری تورك و گۆشەنووسی رۆژنامەی (جومهوریەت)، (سەمیح ئیدیز).

ئانكارا-KDP.info-  نووسەری دیاری تورك و گۆشەنووسی رۆژنامەی (جومهوریەت)، (سەمیح ئیدیز) پێی وایە، كە هاتنی (سەرۆك بارزانی) بۆ ئانكارا، جگە لەوەی بۆ برەودانی پەیوەندیی بازرگانیی هەردوو لا بووە، لە هەمان كاتدا لەسەر پرسی چارەسەرییش، ڕاوێژی پێ كراوە.

(سەمیح) لە بەرنامەیەكی كەناڵی "سی ئێن ئێن"ـی توركیا بە ناوی (چی روو دەدات) لەسەر گرینگیی چوونی (سەرۆك بارزانی) بۆ ئانكارا، ڕایگەیاند كە ئەمە یەكەم سەردانی (بارزانی) نییە بۆ ئانكارا و، هەروەها دوادیداریش نابێت.

گوتیشی: "(بارزانی) و ئانكارا ئەوەندە لە یەكترییەوە نزیكن، زۆر جار ئەورووپا ئیرەیی بەو پەیوەندییەوە دەبات. ناوچەكە بە شێوەیەك شێواوە و رووبەڕووی مەترسی بووەتەوە، بە هیچ شێوەیەك ناكرێت بۆچوون و پێشنیازەكانی (بارزانی) بە هەند وەرنەگیرێن، چونكە ئەو وەكو سەرۆكی هەرێمی كوردستان كە فەرماندەی هێزە چەكدارەكانیشە، گەورەترین شەڕی داعش دەكات".

لە بەشێكی دیكەی قسەكانیدا باسی لەوەیش كرد كە، بە شێوەیەكی روون و ئاشكرا قسە لەگەڵ (بارزانی) كراوە بۆ ئەوەی پرسی قۆناغی چارەسەری دووبارە گیانی بە بەردا بێتەوە و، ئەویش پشتگیریی لەو پێشنیازەی توركیا كردووە. واتە هاتنی (بارزانی) بۆ ئانكارا، لایەنێكی لەسەر پرسی قۆناغی چارەسەری بووە، چونكە دەبینین بارودۆخی شارە كوردییەكانی توركیا، لەبەر سەختیی شەڕی پەكەكە و دەوڵەت، بەرەو خراپی دەڕوات و خەڵك ژیانی لێ تێك چووە.

كارزان گلی
 

هەواڵی پەیوەندیدار