٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

ئەنجوومەنی پارێزگای دهۆك دەنگیان بە پاڵێوراوانی یەكگرتوو دا

سەرچاوە: KDP.info
هۆڵی ئەنجوومەنی پارێزگای دهۆک.

دهۆك-KDP.info- ئەندامێكی ‌ئەنجوومەنی پارێزگای دهۆك دەڵێت، لە دانیشتنی ئەمڕۆی ئەنجوومەنی پارێزگادا كە ئێستا بەڕێوە دەچێت، بۆ 25 پۆست، دەنگ بە 24 پۆستی یەكگرتوو درا.

(جەمیلە محەممەد ئیسماعیل)، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموكراتی كوردستانـی ڕاگەیاند‌: "لە دانیشتنی ئەمڕۆی ‌ئەنجوومەنی پارێزگادا، دەنگ لەسەر 24 پۆستی یەكگرتووی ئیسلامی درا و، تەنیا پۆستی بڕیاردەری ئەنجوومەن نەبێت كە بەپێی یاسا دەبێت ئەوەی پێشوو دەست لە كار بكێشێتەوە، بۆیە ئەمڕۆ دەستی لە كار كێشایەوە و حەفتەی داهاتوویش لە قۆناغی دووەمدا دەنگ لەسەر ئەو پۆستە دەدرێت".

ئەو ئەندامەی ئەنجوومەنی پارێزگای دهۆك دەشڵێت، بۆ پۆستی بڕیاردەری ئەنجوومەنی پارێزگای دهۆك، (عەبدولسەمەد تیلی) لەلایەن یەكگرتووی ئیسلامییەوە دەستنیشان كراوە.

پێشتری سەرۆكی فڕاكسیۆنی یەكگرتووی ئیسلامی لە ‌ئەنجوومەنی پارێزگای دهۆك (سەباح بابیری)، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموكراتی كوردستانی ڕایگەیاند‌: "ئەم پۆستانەی ئەمڕۆ لە ئەنجوومەنی پارێزگا دەخرێنە دەنگدانەوە، یەكگرتوو و پارتی لەسەریان ڕێك كەوتوون، ئەو دوو لیستەیش دەنگ بە بەربژێرەكان دەدەن و هەر ئەندامێكی ئەنجوومەنیش ئازادە كە دەنگ نەدات، هەروەها مەرجیش نییە هەموو پالێوراوان دەنگەكان بە تەواوی بەدەست بێنن، بەڵام باوەڕم وایە دەنگەكان دێنن، چونكە بۆ هەر پۆستێك سێ بەربژێرمان هەیە".

نەشوان بەرزنجی

هەواڵی پەیوەندیدار