لە هەولێر سەنتەری راهێنانی گەشتیاری دەكرێتەوە

هەولێر-KDP.info- لەلایەن دەستەی گەشتوگوزار بۆ راهێنان و پێگەیاندنی كادری گەشتیاری، ئەمڕۆ چوارشەممە سەنتەرێكی راهێنانی گەشتیاری دەكرێتەوە.
(نادر رۆستی) گوتەبێژی دەستەی گەشتوگوزاری هەرێمی كوردستان، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستان گوتی: "ئەم سەنتەرە كە لەلایەن دەستەی گەشتوگوزار بۆ راهێنان و پێگەیاندنی كادری گەشتیاری دروست كراوە، بەشی خوارەوەی سەنتەرەكە پێك هاتووە لە هۆڵی گەورە و بچووك و پۆلی خوێندن، بەشی دووەم لە چێشتخانە و بەشی سێیەم لە نهۆمی دووەم پێك هاتووە لە میوانخانە، هەموو ئەمانە بۆ وانەی تیۆری و پڕاكتیكی بۆ پێگەیاندنی كارمەندی حكوومی و كەرتی تایبەت بەكار دەهێنرێن".
گوتیشی: "دوای كردنەوەی سەنتەرە، پێشانگای چاپەمەنییەكانی گەشتیاری و فیلمی گەشتاری دەكرێتەوە، دواتر دەست دەكرێت بە كۆبوونەوەی ساڵانە كە سەرجەم بەڕێوەبەری شارەكانی كوردستان ئامادە دەبن بۆ داڕشتنی پلانی ساڵی ٢٠١٦ لەسەر بنەمای پلانی ستراتیژی گەشتوگوزار كە تاكو ساڵی ٢٠٢٥ بەردەوام دەبێت و كۆبوونەوەی پلانیش ماوەی دوو ڕۆژ دەخایەنێت".
رابین شێروانی




