سۆران.. 91 خێزانە شەهیدی دەستی تیرۆر ڕێزیان لێ دەنرێ

سۆران-KDP.info- ڕێكخراوی ئەنفالی بارزانییەكان لە شارۆچكەی سۆران، لە مەراسیمی یادكردنەوەی ئەو قارەمانانەی لە شەڕی دژی تیرۆریستاندا گیانیان بەخت كردووە، هاوكاریی كەسوكارەكانیان دەكات.
(رەعد كورانی) سەرۆكی ڕێكخراوی ئەنفالی بارزانییەكان، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموكراتی كوردستان رایگەیاند: "ئەمڕۆ لە هۆڵی كۆبوونەوەكانی سۆران، ڕێكخراوی ئەنفالی بارزانییەكان، لەژێر چاودێریی (لێهات بارزانی) یادی ئەو قارەمانانەی لە شەڕی دژی تاریكی گیانیان بەخت كردووە، دەکاتەوە و هاوكاریی كەسوكاری شەهیدانیش دەکات".
گوتیشی: "لە سنووری سۆران، كە هەر سێ شارۆچكەكانی مێرگەسوور، چۆمان و رواندز دەگرێتەوە، 84 پێشمەرگە شەهید بوون، لەو هاوكارییەی بەسەر كەسوكاری شەهیدانیدا دابەش دەكرێت، 91 خێزان سوودمەند دەبن، چونكە هەندێك لەو شەهیدانە دوو خێزانیان هەبووە، بە بێ جیاوازی ئەو پێشمەرگانەی گیانی خۆیان بەخت كردووە، كەسوكاریان هاوكاری دەكرێن، هەروەها لە كۆتایی مەراسیمەكەدا پێشانگایەكی وێنەی شەهیدان دەكرێتەوە".
رابین شێروانی




