٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
هەواڵەکانی سەرۆک

سەرۆكی هەرێمی كوردستان پێشوازی لە ژمارەیەك كەسایەتی و پیاوماقوڵ و ڕیش سپیی دەڤەری سلێمانی و گەرمیان كرد

سەرچاوە: KDP.info

هه‌ولێر-KDP.info-  (سه‌رۆك بارزانی) پێشوازی له‌ ژمارەیەك كەسایەتی و پیاوماقوڵ و ڕیش سپیی دەڤەری سلێمانی و گەرمیان كرد و له‌دیداره‌كه‌دا شاندی میوان داوایان  لە (سەرۆك بارزانی) كرد كە دەستپێشخەرییەك بكات و داوا لە هەموو حزبەكان بكات بۆ ئەوەی لەگەڵ یەكتر كۆ ببنەوە و كۆتایی بە گرژی و قەیرانی سیاسی بهێنن و بە برایەتی و تەبایی لەسەر ڕێگەچارەیەك بۆ دۆخی ناهەمواری ڕێك بكەون.

ڕۆژی پێنجشەممە 5ـی 11ـی 2015 لە سەلاحەدین (مەسعوود بارزانی) سەرۆكی هەرێمی كوردستان پێشوازی لە ژمارەیەك كەسایەتی و پیاوماقوڵ و ڕیش سپیی دەڤەری سلێمانی و گەرمیان دەكات.
لەم دیدارەدا شاندی میوان بیروڕای خۆیان لەبارەی بارودۆخی سیاسی و ناوخۆیی هەرێم و گوزەرانی خەڵك و قەیرانی سیاسیی هەرێم و دەرهاوێشتەكانی لەسەر ژیانی خەڵك بۆ (سەرۆك بارزانی) خستەڕوو و نیگەرانیی خۆیشیان لە قووڵتربوونی كێشەكان و تێكچوونی باری دەروونیی خەڵك و چاوەڕوانیی خەڵك بۆ چارەبوونی گرفتەكان نیشان دا. هەروەها جەختیان لەوە كردەوە كە بە داخەوە حزبەكان نەیانتوانی چارەسەرێك بۆ گرفتەكان بدۆزنەوە.

شاندی كەسایەتی و پیاوماقوڵ و ڕیش سپیی دەڤەری سلێمانی و گەرمیان داوایان لە (سەرۆك بارزانی) كرد كە دەستپێشخەرییەك بكات و داوا لە هەموو حزبەكان بكات بۆ ئەوەی لەگەڵ یەكتر كۆ ببنەوە و كۆتایی بە گرژی و قەیرانی سیاسی بهێنن و بە برایەتی و تەبایی لەسەر ڕێگەچارەیەك بۆ دۆخی ناهەمواری ڕێكبكەون.

لەبەرانبەردا سەرۆك بارزانی كورتەیەكی لەبارەی بارودۆخی سیاسی و هۆكارەكانی دروستبوونی قەیران بۆ شاندی میوان باس كرد و سوپاسی هەڵوێست و خەمخۆریی كەسایەتی و پیاوماقوڵ و ڕیش سپیی دەڤەری سلێمانی و گەرمیان كرد و ئەوەی بە شاندی میوان ڕاگەیاند كە بە پێزانینەوە سەیری داواكارییەكەیان دەكات و هەموو هەوڵێك دەدات بۆ چارەسەركردنی گرفتەكان.

هەواڵی پەیوەندیدار