سه‌رۆك بارزانی پێشوازی له سیاسەتمەداری كورد فەرەیدوون عەبدولقادر كرد

هه‌ولێر-KDP.info- (سه‌رۆك بارزانی) پێشوازی له كه‌سایه‌تی و سیاسه‌تمه‌داری كورد (فه‌ره‌یدوون عه‌بدولقادر) كرد و له‌دیداره‌كه‌دا باس لە خۆڕاگریی و قارەمانێتیی هێزی پێشمەرگە لەبەرانبەر تیرۆریستان كرا و قوربانیدانی پێشمەرگە لەم شەڕەدا بەرز نرخێندرا.
ڕۆژی پێنجشەممە 5ـی 11ـی 2015 لە سەلاحەدین (مەسعوود بارزانی) سەرۆكی هەرێمی كوردستان پێشوازی لە كەسایەتی و سیاسەتمەداری كورد فەرەیدوون عەبدولقادر كرد.
لە دیدارەكەدا باس لە خۆڕاگریی و قارەمانێتیی هێزی پێشمەرگە لەبەرانبەر تیرۆریستان كرا و قوربانیدانی پێشمەرگە لەم شەڕەدا بەرز نرخێندرا. هەروەها بارودۆخی سیاسی و ئەمنی ناوچەكە و عێراق خرایە بەر باس و گفتوگۆ و بیروڕایش لەبارەی بارودۆخی سیاسی و ناوخۆیی هەرێم ئاڵوگۆڕ كرا.




