٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
هەواڵەکانی سەرۆک

سەرۆكی هەرێمی كوردستان لە ڕێی تەلەفۆنەوە پیرۆزبایی له‌ سه‌رۆككۆماری توركیا كرد

سەرچاوە: KDP.info

هه‌ولێر-KDP.info-  (مەسعوود بارزانی) سەرۆكی هەرێمی كوردستان لە ڕێی تەلەفۆنەوە پێوەندی بە (ڕەجەب تەییب ئەردۆغان) سەرۆككۆماری توركیا كرد و بە بۆنەی سەرکەوتنی پڕۆسەی هەڵبژاردنەکانی تورکیا، پیرۆزبایی لە سەرۆككۆماری توركیا كرد و هیوای ئەوەیشی خواست كە ئەنجامی هەڵبژاردنەکان ببێتە هۆی سەقامگیریی تورکیا و ناوچەکە و بەرەوپێشچوونی توركیا لە گشت بوارەكاندا.

ئێوارەی دوێنێ  دووشەممە 2ـی 11ـی 2015 (مەسعوود بارزانی) سەرۆكی هەرێمی كوردستان لەڕێی تەلەفۆنەوە پێوەندی بە (ڕەجەب تەییب ئەردۆغان) سەرۆككۆماری توركیا كرد.
لەم پەیوەندییەدا (سەرۆك بارزانی) بە بۆنەی سەرکەوتنی پڕۆسەی هەڵبژاردنەکانی تورکیا، پیرۆزبایی لە سەرۆككۆماری توركیا كرد و هیوای ئەوەیشی خواست كە ئەنجامی هەڵبژاردنەکان ببێتە هۆی سەقامگیریی تورکیا و ناوچەکە و بەرەوپێشچوونی توركیا لە گشت بوارەكاندا و بەدی هاتنی ئارامی و ئاسوودەیی بۆ هاووڵاتییان و سەرجەم پێکهاتەکانی ئەو وڵاتە.

هەواڵی پەیوەندیدار