٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
هەواڵەکانی سەرۆک

پاریس له‌ بواری ئاوه‌دانی و ته‌كنۆلۆژیا و ژینگه‌، یارمه‌تیی هه‌ولێر ده‌دات

سەرچاوە: KDP.info

هه‌ولێر-KDP.info-  له‌ دیداریدا له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان(مه‌سعوود بارزانی)، شاره‌وانی پاریس، پاڵپشتیی تەواوی خۆی و هاوشارییانی پاریسی بۆ گەل و حکوومەتی هەرێمی کوردستان ڕاگەیاند و ئاماژەی بەوەدا، کە ئاگاداری بارودۆخ و تەحەدییاتی بەردەم هەرێمی کوردستانن و پشتیوانی پێشکەوتن و بووژانەوەی هەرێمی کوردستانن. گوتیشی، كه‌ شاری پاریس لە بواری ئاوەدانی و تەکنۆلۆژیا و ژینگە، یارمەتیی شاری هەولێر دەدات و کار بۆ پێشخستنی پێوەندییەکانی نێوان ئەو دوو شارە دەکات.

ئه‌مڕۆ پێنجشەممە 29ـی 10ـی 2015، لە شاری هەولێر، (مەسعوود بارزانی) سەرۆکی هەریمی کوردستان پێشوازیی لە خاتوو (ئان هیدلگۆ) سەرۆکی شارەوانیی پاریس و شاندێکی یاوەری کرد.

لە دیدارەکەدا سەرۆکی شارەوانیی پاریس پاڵپشتیی تەواوی خۆی و هاوشارییانی پاریسی بۆ گەل و حکوومەتی هەرێمی کوردستان ڕاگەیاند و ئاماژەی بەوەدا کە ئاگاداری بارودۆخ و تەحەدییاتی بەردەم هەرێمی کوردستانن و پشتیوانی پێشکەوتن و بووژانەوەی هەرێمی کوردستانن. سەرۆکی شارەوانیی پاریس ئەوەیشی بە سەرۆک بارزانی ڕاگەیاند کە شاری پاریس لە بواری ئاوەدانی و تەکنۆلۆژیا و ژینگە، یارمەتیی شاری هەولێر دەدات و کار بۆ پێشخستنی پێوەندییەکانی نێوان ئەو دوو شارە دەکات.

لە بەرانبەردا (سەرۆک بارزانی) سوپاسی گەل و حکوومەتی فەڕەنسای کرد کە پشتیوانی خەڵکی کوردستانن و لەکاتی تەنگانەدا پاڵپشتی گەلی کوردستان بوونە و، پێشوازیی لە پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی نێوان هەردوو شاری هەولێر و پاریس کرد. هەروەها بە ستاییشەوە باسی لە دۆستی گەلی کورد مادام میتران کرد کە پاڵپشتێکی گەورەی گەلی کوردستان بووە و پێزانینیشی بۆ سەردانی سەرۆک هۆلاند بۆ هەرێمی کوردستان دەربڕی کە لەکاتی شەڕ و تەنگانەدا سەردانی هەولێری کرد و ئەو سەردانە ئاماژەیەک بوو بۆ پەیوەندیی قووڵی هەردوو گەلی کوردستان و فەڕەنسا.

لە بەشێکی دیکەی دیدارەکەدا باس لە مەترسییەکانی تیرۆر بۆ سەر ئاساییشی جیهانی کرا و هەردوولا ئەوەیان دووپات کردەوە کە تیرۆر دوژمنی هاوبەشی هەموولایەکە و پێویستە بە جیدی و هەوڵی هەموولایەک کار بۆ نەهێشتنی هۆکارەکانی سەرهەڵدانی تیرۆر و بیری توندڕۆیی بکرێت. هەر لە دیدارەکەدا باس لە قەیرانی ئاوارە و پەنابەران کرا و ڕێگەکانی چارەکردنی ئەو کێشەیە تاوتوو کرا.


جێی ئاماژەیە (نەوزاد هادی) پارێزگاری هەولێر و (ئالێن جیرات) کونسووڵی گشتیی فەڕەنسا لە هەولێر ئامادەی دیدارەکە بوون.

هەواڵی پەیوەندیدار