بروسكەی ماتەمینیی سەرۆك بارزانی بۆ خانەوادەی فەهمی دەمیر و سەركردایەتیی هاك پار

هەولێر-KDP.info- سەرۆكی هەرێمی كوردستان(مەسعوود بارزانی)، لە پەیامێکیدا بە بۆنەی کۆچی دوایی (فەهمی دەمیر)، پەیامێک ئاراستەی خانەوادەی خوالێخۆشبوو و سەركردایەتیی پارتیی ماف و ئازادییەكان دەکات.
بەناوی خودای مەزن و دلۆڤان
بۆ خانەوادەی خوالێخۆشبوو فەهمی دەمیر و سەركردایەتیی پارتیی ماف و ئازادییەكان
بەداخێكی زۆرەوە هەواڵی كۆچی دوایی خوالێخۆشبوو فەهمی دەمیر سكرتێری پارتی ماف و ئازادییەكان (هاك پار)ـمان بیست كە لە ڕووداوێكی دڵتەزێندا ڕۆژی یەكشەممە 25ـی 10ـی 2015 چووە بەر دلۆڤانیی خودا. بە ڕوودانی ئەم كارەساتە زۆر خەمبار بووین. سەرەخۆشی لە ئێوەی بەڕێز و كەسوكار و ئەندام و لایەنگرانی هاك پار دەكەین و هاوبەشی خەمتانین. لە خودای مەزن داواكارم ئەوە دوایین خەمتان بێت و خواڵێخۆشبوو بە بەهەشتی بەرین شاد بكات و سەبر و ئارامیش بە هەموو لایەكمان ببەخشێت.
انا لله و انا الیه راجعون
مسعود بارزانی
سەرۆكی هەرێمی كوردستان
25ـی 10ـی 205




