سەرۆكی هەرێمی كوردستان پێشوازیی لە باڵیۆزی بهریتانیا لە عێراقی فیدڕاڵ كرد

ههولێر-KDP.info- سەرۆكی هەرێمی كوردستان، لهگهڵ باڵیۆزی بهریتانیا لە عێراقی فیدڕاڵدا، دۆخی سیاسی و ئەمنیی ناوچەكە و پەیوەندییەكانی نێوان هەرێم و حكوومەتی فیدڕاڵ و ڕەوشی بەرەکانی شەڕ لەگەڵ تیرۆریستاندا خسته بهر باسهوه.
ڕۆژی چوارشەممە 21ـی 10ـی 2015 (مەسعوود بارزانی) سەرۆكی هەرێمی كوردستان، پێشوازی لە (فڕانك بێیکەر) باڵیۆزی بهریتانیا لە عێراقی فیدڕاڵ و شاندێكی یاوەری كرد.
لە دیدارەكەدا بارودۆخی سیاسی و ئەمنیی ناوچەكە و پەیوەندییەكانی نێوان هەرێم و حكوومەتی فیدڕاڵ و ڕەوشی بەرەکانی شەڕ لەگەڵ تیرۆریستان، خرایە بەر باس و لەبارەی چۆنیەتیی سەرخستنی پلانی تێکشکاندنی تیرۆریستان لە عێراق گفتوگۆ كرا.
لە بەشێکی دیکەی دیدارەکەدا بارودۆخی سیاسی ناوچەکە دوای دەستێوەردانی سەربازیی ڕووسیا لە سووریا و کاریگەرییەکانی لەسەر شەڕی دژە تیرۆریستانی داعش، گفتوگۆی لەبارەوە کرا.
لە بەشێكی دیكەی ئەم دانیشتنە باس لە ڕەوشی ئابووریی عێراق و هەرێمی کوردستان کرا و لەبارەی ڕێوشوێنەکانی چارەسەرکردنی قەیرانی داراییەوە گفتوگۆ کرا.




