٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
هەواڵەکانی سەرۆک

سه‌قامگیریی هه‌رێمیان لا گرینگه‌.. نوێنه‌ری بانكی مۆن، له‌ توندوتیژی و هێرشكردنه‌ سه‌ر باره‌گاكان نیگه‌رانه‌

سەرچاوە: KDP.info

هه‌ولێر-KDP.info-  (سه‌رۆك بارزانی) پێشوازی له‌ نوێنه‌ری تایبه‌تی سكرتێری گشتیی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان له‌ عێراق (جۆن كۆبینز)  كرد و له‌ دیداره‌كه‌دا  (جۆن كۆبینز) نیگەرانیی خۆی لەبەرانبەر گرژییەكان نیشان دا، بە تایبەت كە توندوتیژی و هێرشكردنە سەر بارەگای لایەنەكان ئاكامی خراپی دەبێت و چارەی كێشەكان ناكات. گوتیشی، سەقامگیریی هەرێمی كوردستان زۆر گرینگە بە تایبەت كە تەحەدیاتی ئابووری و شەڕی داعش ڕووبەڕووی هەرێمی كوردستان بووەتەوە.

ڕۆژی چوارشەممە 14ـی 10ـی 2015 لە شاری هەولێر (مەسعوود بارزانی) سەرۆكی هەرێمی كوردستان پێشوازی لە (جۆن كۆبینز ) نوێنەری تایبەتی سكرتێری گشتیی نەتەوە یەكگرتووەكان لە عێراق كرد.

لەم كۆبوونەوەیەدا نوێنەری تایبەتی سكرتێری گشتیی نەتەوە یەكگرتووەكان لە عێراق ڕاوبۆچوونی خۆی لەبارەی بارودۆخی ناوخۆی هەرێم و گرژییەكانی حەفتەی ڕابردوو بۆ (سەرۆك بارزانی) باس كرد و نیگەرانیی خۆی لەبەرانبەر گرژییەكان نیشاندا بە تایبەت كە توندوتیژی و هێرشكردنە سەر بارەگای لایەنەكان ئاكامی خراپی دەبێت و چارەی كێشەكان ناكات. هەروەها ئەوەیشی خستەڕوو كە سەقامگیریی هەرێمی كوردستان زۆر گرینگە بە تایبەت كە تەحەدیاتی ئابووری و شەڕی داعش ڕووبەڕووی هەرێمی كوردستان بووەتەوە.


نوێنەری تایبەتی سكرتێری گشتیی نەتەوە یەكگرتووەكان لە عێراق، هه‌روه‌ها ستاییشی بانگەوازی هێزی پێشمەرگەی كوردستانی كرد كە لە سەنگەری شەڕی داعشه‌وه‌ ئاراستەی لایەنە سیاسییەكانی كرابوو. ئامادەیی ڕێكخراوی نەتەوە یەكگرتووەكانیشی ڕاگەیاند، كە هاوكاریی لایەنە سیاسییەكان بێت بۆ چارەكردنی كێشەكان و داوای دانوساندن و لێكنزیكبوونەوەی لایەنەكانیشی كرد.
هەڕەشەی تیرۆریستان و بارودۆخی سیاسیی ناوچەكە و دواگۆڕانكارییە سیاسی و ئەمنییەكان تەوەرێكی دیكەی كۆبوونەوەكە بوو.

 

هەواڵی پەیوەندیدار