٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
هەواڵەکانی سەرۆک

سەرۆكایەتیی هەرێمی كوردستان كردەوە تیرۆریستییەكانی ئانكارای سه‌ركۆنه‌ كرد

سەرچاوە: KDP.info

هه‌ولێر-KDP.info-  وێرای نیه‌گه‌رانیی له‌ ته‌قینه‌وه‌كانی ئه‌مڕۆی ئانكارای پایته‌ختی توركیا، سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێمی كوردستان هاوكات رایده‌گه‌یێنێ، ئەم كردەوە تیرۆریستییە لەكاتێكدایە كە ناوچەكە بە گشتی و وڵاتی توركیا بە قۆناغێكی هەستیاردا تێدەپەڕێت و، مەبەستی تیرۆریستان لەم كردەوە نامرۆڤانەیە دروستكردنی ئاژاوە و قووڵكردنی ناكۆكیی نێوان پێكهاتەكانی توركیا و تێكدانی ئاشتیی كۆمەڵایەتیی هاووڵاتیانە.

 

بەداخێكی زۆرەوە ڕۆژی شەممە 10ـی 10ـی 2015 لە ئەنجامی دوو تەقینەوەی تیرۆریستی لە میتینگێكی تایبەت بە پارتی ئاشتی و دیموكراسی لە شاری ئەنكارا دەیان هاووڵاتی شەهید بوون و ژمارەیەكی زۆریش بریندار بوون.

سەرەخۆشیی و هاوخەمیی خۆمان بۆ گەلانی توركیا و كەسوكاری قوربانیانی ڕووداوە تیرۆریستییەكەی ئەمڕۆی ئانكارا ڕادەگەیێنین و هیوای چاكبوونەوەیش بۆ برینداران دەخوازین لە هەمانكاتیشدا زۆر بە توندی ئیدانەی ئەو كردەوە قێزەوەن و ترسنۆكانەی تیرۆریستان دەكەین.

ئەم كردەوە تیرۆریستییە لەكاتێكدایە كە ناوچەكە بە گشتی و وڵاتی توركیا بە قۆناغێكی هەستیاردا تێدەپەڕێت و، مەبەستی تیرۆریستان لەم كردەوە نامرۆڤانەیە دروستكردنی ئاژاوە و قووڵكردنی ناكۆكیی نێوان پێكهاتەكانی توركیا و تێكدانی ئاشتیی كۆمەڵایەتیی هاووڵاتیانە.

تیرۆر هەڕەشەیەكی جیددییە لەسەر هەموو پێكهاتەیەك و تێكڕای مرۆڤایەتی و، پێویستە ڕووبەڕووبوونەوەی ئەم دیاردە ترسناكە ئەولەویەتی هەموو لایەك بێت.

سەرۆكایەتیی هەرێمی كوردستان

10ـی 10ـی 2015  

هەواڵی پەیوەندیدار