سەرۆكوەزیرانی عێراق لەڕێی تەلەفۆنەوە پێوەندی بە سەرۆك بارزانی كرد

ههولێر-KDP.info- ڕۆژی شەممە 10ـی 10ـی 2015 (حەیدەر عەبادی) لەڕێی تەلەفۆنەوە پێوەندی بە (مەسعوود بارزانی) سەرۆكی هەرێمی كوردستان كرد و، سەرۆكوەزیرانی عێراق تەقدیر و پێزانی بۆ ڕۆڵی هێزی پێشمەرگە هەبوو و سڵاو و ڕێزی خۆی بۆ پێشمەرگە قارەمانەكان نارد.
ڕۆژی شەممە 10ـی 10ـی 2015 (حەیدەر عەبادی) لەڕێی تەلەفۆنەوە پەیوەندی بە (مەسعوود بارزانی) سەرۆكی هەرێمی كوردستان كرد.
لەم پەیوەندییەدا بارودۆخی سیاسی و ئەمنیی عێراق و ناوچەكە تاوتوێ كرا و بیروڕا لەبارەی دوا پێشهاتە سیاسیەكان ئاڵوگۆڕ كرا. هەروەها باسیش لە ئامادەكاری و سەركەوتنەكان و پێشڤەچوونی ڕەوشی هێزەكانی پێشمەرگە و سوپا و هێزە ئەمنییەكانی عێراق كرا و پەیوەندییەكانی نێوان هەرێم و بەغدایش خرایە بەر باس و گفتوگۆ. هەروەها هەردوولا جەختیان لە كاری هاوبەش و هەماهەنگیی نێوان هێزی پێشمەرگەی كوردستان و هێزەكانی عێراقی كردەوە.
هەر لەم پەیوەندییەدا سەرۆكوەزیرانی عێراق تەقدیر و پێزانی بۆ ڕۆڵی هێزی پێشمەرگە هەبوو و سڵاو و ڕێزی خۆی بۆ پێشمەرگە قارەمانەكان نارد.




