٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
هەواڵەکانی سەرۆک

سەرۆكی هەرێمی كوردستان پێشوازی لە وەزیری نەوتی عێراق كرد

سەرچاوە: KDP.info

هه‌ولێر-KDP.info-  سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان (مه‌سعوود بارزانی) پێشوازی له‌ وه‌زیری نه‌وتی عێراقی فیدڕاڵ (عادل عەبدولمەهدی) كرد و، له‌ دیداره‌كه‌دا بارودۆخی مەیدانیی بەرەكانی ڕووبەڕووبوونەوەی تیرۆریستانی داعش لە ڕمادی و شوێنەكانی دیكه‌ی عێراق خرایە بەر باس و گفتوگۆ و، هەروەها بارودۆخی سیاسیی بەغدایش تاوتوێ كرا.

ڕۆژی سێشەممە 29ـی 9ـی 2015 لە سەلاحەدین (مەسعوود بارزانی) سەرۆكی هەرێمی كوردستان پێشوازی لە (عادل عەبدولمەهدی) وەزیری نەوتی عێراقی فیدڕاڵ كرد.
لە دیدارەكەدا بارودۆخی مەیدانیی بەرەكانی ڕووبەڕووبوونەوەی تیرۆریستانی داعش لە ڕمادی و شوێنەكانی دیكه‌ی عێراق خرایە بەر باس و گفتوگۆ و، هەروەها بارودۆخی سیاسیی بەغدایش تاوتوێ كرا.

هەر لەم كۆبوونەوەیەدا بیروڕا لەبارەی گۆڕانكارییەكان و بارودۆخی ناوچەكە بە گشتی ئاڵوگۆڕ كرا و پێوەندییەكانی نێوان هەرێمی كوردستان و بەغدایش تەوەرێكی دیكەی دانیشتنەكە بوو.

هەواڵی پەیوەندیدار