٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
هەواڵەکانی سەرۆک

نێردراوی تایبه‌تی ئاسایشی حكوومەتی به‌ریتانیا: هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان جێگه‌ی شانازییه‌كی گه‌وره‌یه‌

سەرچاوە: KDP.info

هه‌ولێر-KDP.info-  له‌ دیداریدا له‌گه‌ڵ (سه‌رۆك بارزانی)، نێردراوی تایبه‌تی ئاسایشی حكوومه‌تی به‌ریتانیا (تۆن بێكت) رۆڵ و قوربانیدانی پێشمه‌رگه‌ی به‌رز نرخاند‌ و، به‌ هاوپه‌یمانێكی ستراتیژی و كاریگه‌ر له ‌ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ و تێكشكاندنی تیرۆری وه‌سف كرد و، ته‌ئكیدیشی كرده‌وه‌، هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان جێگه‌ی شانازییه‌كی گه‌وره‌یه‌.

رۆژی سێشه‌ممه‌ 29ـی 9ـی 2015 له‌ سه‌لاحه‌دین (مه‌سعوود بارزانی) سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان پێشوازی له‌ (تۆن بێكت) نێردراوی تایبه‌تی ئاسایشی حكوومه‌تی به‌ریتانیا و شاندێكی یاوه‌ری كرد.

لە دیدارەكەدا سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان به‌خێرهێنانی نێردراوی ئاسایشی حكوومه‌تی به‌ریتانیا و شاندی یاوه‌ری كرد و، هەروەها باس لە هەڕەشەكانی تیرۆر بۆ سەر ئاساییشی ناچەكە و جیهان كرا و، (سه‌رۆك بارزانی) به‌ سوپاسه‌وه‌ ئاماژه‌ی به‌ گرینگی و رۆڵی هاوپه‌یمانێتی دژ به‌ داعش كرد و، جه‌ختی كرده‌وه‌، هێزی پێشمه‌رگه‌ به‌ ئیراده‌ و ورەیەكی به‌رزه‌وه‌ ڕووبه‌ڕووی تیرۆریستان وەستاوەتەوە.

له‌لایه‌ن خۆییه‌وه‌ (تۆن بێكت) رۆڵ و قوربانیدانی پێشمه‌رگه‌ی به‌رز نرخاند‌ و، به‌ هاوپه‌یمانێكی ستراتیژی و كاریگه‌ر له ‌ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ و تێكشكاندنی تیرۆری وه‌سف كرد و، ته‌ئكیدیشی كرده‌وه‌، هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان جێگه‌ی شانازییه‌كی گه‌وره‌یه‌.

هه‌ر له‌و دیداره‌دا (سەرۆك بارزانی) و نێردراوی ئاسایشی حكوومه‌تی به‌ریتانیا، باسیان له‌ پێداویستییه‌كانی هێزی پێشمه‌رگه بۆ رووبه‌ڕبوونه‌وه‌ی تیرۆر‌ كرد و، بارودۆخی مەیدانیی به‌ره‌كانی ڕووبەڕووبوونەوەی تیرۆریستان و بارودۆخی سیاسی و ئەمنیی سووریایش تەوەرێكی دیكەی ئەم دانیشتنە بوو.

هەواڵی پەیوەندیدار