مه‌ترانێكی خه‌ڵكی دهۆك بوو به سه‌رۆكی كه‌نیسه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی ئاشوورییه‌كان

هه‌ولێر -KDP.info- له كه‌نیسه‌ى ماریوحەناى مه‌عمه‌دان له شارۆچكه‌ى عه‌نكاوه كۆنگره‌ى ڕۆژنامه‌وانى سینهاد دوسى پیرۆزى كه‌نیسه‌ى ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست به‌ڕێوه چوو و، مار گورگیس به سه‌رۆكی كه‌نیسه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوینی ئاشوورییه‌كان هه‌ڵبژێردرا.
له كۆنگره‌دا كه به دواى سێ ڕۆژ كۆبوونه‌وه‌ى نائاسایى مه‌تران و ئه‌سقه‌فه‌كانى كه‌نیسه، كه له ئه‌وروپا و ئه‌مریكا و هیندستان و ڕووسیا و ئوسترالیا و نیوزله‌ندا و سووریا و لوبنان و وڵاتانى دیكه‌ى دنیاوە هاتبوون، له هه‌ولێرى پایته‌ختى هه‌رێمى كوردستان هەڵبژاردنى نهێنى بۆ ده‌ستنیشانكردنى سه‌رۆك و پاتریاكى ١٢١ـه‌مین كه‌نیسه‌ى ئاشورى له جیهان ئه‌نجام درا، له‌و كۆنگره ڕۆژنامه‌وانیه‌دا ڕاگه‌یێندرا كه مه‌ترانى عێراق و ڕووسیا مه‌تران مارگورگیس وه‌ك سه‌رۆكى كه‌نیسه‌ى ڕۆژهه‌ڵاتى ئاشوورى له جیهان هه‌ڵبژێردرا به ناونیشانى قه‌داسه‌تى پا‌تریاك مارگورگیس سلیواى سێیه‌م. جێى ئاماژه‌یه كه له ڕۆژانى داهاتوو ڕێوره‌سمى فه‌رمى و جه‌ماوه‌رى ئه‌نجام ده‌درێت و كورسى پاتریدیك له وڵاتى ئه‌مریكا بۆ پایته‌ختى هه‌رێمى كوردستان ده‌گه‌ڕێندرێته‌وه.
ئه‌و پۆسته له ساڵی ١٩٣٣ـوه به هۆى بارودۆخى سیاسى نه‌تواندرابوو له ئه‌مریكاوه بۆ عێراق بهێندرێته‌وه.
قه‌داسه‌تى مارگورگیس سڵێوە‌ى سێیه‌م كه بۆ ئه‌و پۆسته هەڵبژێردراوه، خه‌ڵكى شارى دهۆكه و ده‌رچووى زانكۆى به‌غدایه و بۆ ماوه‌ى زیاتر له بیست ساڵه مه‌ترانى عێراق و ڕ




