ئۆجه‌لان: پێویسته په‌یه‌ده ئه‌و كارانه بكات
__2015_09_19_h17m27s1__LB.jpg)
هه‌ولێر -KDP.info- سیاسه‌تمه‌دارێكی كورد ده‌ڵێ، په‌یه‌ده پێویسته ڕێككه‌وتنی دهۆك جێبه‌جێ بكات، بۆ ئه‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستان زیاتر پشتگیری له ڕۆژئاوای كوردستان بكات، هه‌روه‌ها ڕێگه به گه‌ڕانه‌وه‌ی پێشمه‌رگه‌كانی ڕۆژئاوای كوردستان بدات، بۆ ئه‌وه‌ی بگه‌ڕێنه‌وه ڕۆژئاوا و له‌وێ به‌رگری له مافی كورد بكه‌ن.
(عوسمان ئۆجه‌لان) سیاسه‌تمه‌داری كورد، به ماڵپه‌ڕی فه‌رمی پارتیی دیموكراتی كوردستانی گوت: "په‌یه‌ده پێویسته به‌شداری به لایه‌نه‌كانی دیكه‌یش بكات و ڕێككه‌وتنی دهۆك جێبه‌جێ بكات، تا هه‌موویان پێكه‌وه بتوانن ڕۆژئاوای كوردستان بپارێزن، چونكه مه‌ترسیی داعش و هێزه‌كانی دیكه بۆ سه‌ر ڕۆژئاوای كوردستان به‌رده‌وامه، ئه‌گه‌ر لایه‌نه‌كان ڕێككه‌وتنی دهۆك جێبه‌كێ بكه‌ن له‌و باوه‌ڕه‌دام هه‌رێمی كوردستان زیاتر پشتگیری له ڕۆژئاوای كوردستان ده‌كات، ئه‌و مه‌ترسیانه‌ی له‌سه‌ر ئه‌و به‌شه هه‌نه نامێنن."
گوتیشی: "پێویسته ڕێگه به هێزی پێشمه‌رگه‌ی ڕۆژئاوا بدات بگه‌ڕێنه‌وه ئه‌و به‌شه‌ی كوردستان تا پارێزگاری له ده‌ستكه‌وته‌كان بكات، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌یش ده‌بێت لایه‌نه‌كانی ڕۆژئاوا ڕێز له بیروبۆچوونه‌كانی په‌یه‌ده بگرن و، هێرش نه‌كه‌نه سه‌ر یه‌كدی، به‌ڵكو زه‌مینه‌یه‌كی له‌بار ئاماده بكه‌ن، بۆ ئه‌وه‌ی پێشمه‌رگه‌ی ڕۆژئاوا بگه‌ڕێته‌وه، چونكه گەلی كورد ئه‌مڕۆ له هه‌موو كاتێك زیاتر پێویستی به یه‌كگرتن هه‌یه، تا به‌سه‌ر هه‌موو كێشه‌كان زاڵ ببێت و بتوانێت زه‌مینه‌یه‌كی له‌بار بۆ گه‌لی كورد له‌و پارچه‌یه دابین بكه‌ن".
ڕابین شێروانی




