سەرۆک بارزانی پێشوازیی لە شاندێکی پارتیی دیموکراتی کوردستان – سوریا کرد

ههولێر-KDP.info-سهرۆكی ههرێمی كوردستان (مهسعود بارزانی) پێشوازی له سكرتێر و شاندێكی پارتیی دیموكراتی كوردستان-سوریا كرد و له دیدارهكهدا باس لە ڕەوشی بزاڤی ڕزگاریخوازی کورد لە سوریا و پێوەندییە هاوبەشەکان کرا و جەخت لەسەر پەرەپێدانی ئەو پێوەندییانە و پابەندبوونی هەموو لایەنەکان بۆ چارهکردنی ئەو کێشانەی دێنە ڕێگەی کاری هاوبەش، کرایەوە.
ئەمڕۆ شەممە 19ـی 9ـی 2015 (مەسعود بارزانی) سەرۆكی هەرێمی كوردستان لە سەلاحەدین پێشوازیی لە (سعوود موللا) سکرتێری پارتیی دیموکراتی کوردستان – سوریا و شاندێکی یاوەری کرد کە لە (عەبدولحەکیم بەشار) و (کامەران حاجۆ) ئەندامانی مەکتەبی سیاسی و (سەعید عومەر) ئەندامی سەرکردایەتی و نوێنەری پارتیی دیموکراتی کوردستان – سوریا لە هەریمی کوردستان، پێکهاتبوو.
لە دیدارەکەدا باس لە ڕەوشی بزاڤی ڕزگاریخوازی کورد لە سوریا و پەیوەندییە هاوبەشەکان کرا و جەخت لەسەر پەرەپێدانی ئەو پەیوەندییانە و پابەندبوونی هەموو لایەنەکان بۆ چارهکردنی ئەو کێشانەی دێنە ڕێگەی کاری هاوبەش، کرایەوە.
هەر لە دیدارەکەدا بە نیگەرانییەوە باس لە کۆچی فراوانی خەڵکی ڕۆژئاوای کوردستان بەرەو هەندەران کرا و بە دیاردەیەکی خراپ لەقەڵەم درا و دۆزینەوەی چارەسەری بەپەلە بۆ کێشەکانی هاووڵاتیانی ڕۆژئاوای کوردستان بە پێویست زاندرا.باسکردنی ڕەوشی ناوچەکە تەوەرێکی دیکەی دیدارەکە بوو.




