سێ چه‌كداری داعش له كه‌ركووك ده‌ستگیر كران

كه‌ركووك -KDP.info- پۆلیسى قه‌زا و ناحیه‌كانى كه‌ركووك به هاوكاریی له‌گه‌ڵ ئاساییشى شارى كه‌ركووك توانیویان ژماره‌ك داواكراو ده‌ستگیر بكه‌ن كه چه‌كدارى تیرۆریستانى داعش بوون.
عه‌مید (سه‌رحه‌د قادر) به‌رێوبه‌رى پۆلیسى قه‌زاو ناحیه‌كانى كه‌ركوك، بە ماڵپەڕى فه‌رمیى پارتیى دیمو‌كراتى كوردستانى راگەیاند: "هێزه‌كانمان له پۆلیسى قه‌زا و ناحیه‌كان به هاوكاریى ئاسایشى كه‌ركووك كه پێشتر زانیاری هه‌بوو له‌سه‌ر سێ داواكراو له‌نێو شارى كه‌ركووك دوێنشه‌و توانیمان ئه‌و سێ داواكراوه ده‌سگیر بكه‌ین."
عه‌مید (سه‌رحه‌د) گوتیشی: "ئه‌مانه چه‌كدارى تیرۆریستى داعش بوونه و، له‌گه‌ڵ تیرۆریستان‌دا كاریان كردووه و به پێی مادده‌ى (4)ـى تیرۆر داوا كرابوون."
نەشوان بەرزنجی




