كۆبوونهوهی سبهینێیش بۆ پهیڕهوهی ناوخۆی پهرلهمانه
__2015_09_19_h13m10s19__LB.jpg)
ههولێر -KDP.info- بڕیارە پەرلەمانی کوردستان سبەینێ کۆ ببێتەوە و، درێژە بە گفتوگۆ بدات لەبارە پەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمانی کوردستان.
(نازم ھەرکی) ئەندامی پەرلەمانی کوردستان لە فراکسیۆنی زەرد بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: "سبەی کاتژمێر ١١ی پێشنیوەڕۆ ڕۆژی یەکشەممە ڕێکەوتی ٢٠١٥/٩/٢٠ پەرلەمانی کوردستان کۆ دەبێتەوە و، بەرنامەی کاری دانیشتنەکەش بەردەوامبوون لەسەر گفتوگۆکردنی (پەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمانی کوردستان)، کە لە لایەن لیژنەی کاتی بۆ پێداچوونەوەی پەیڕەوی ناوخۆوە ئامادە کراوە."




