٢٥ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستانئازادی، دیموکراسی، دادپەروەری
کوردستانی

پارتی لە کۆنگرەی پەیەدە به‌شداری ده‌كات

سەرچاوە: KDP.info

ڕۆژئاوای کوردستان -KDP.info- بڕیارە سبه‌ینێ لە ڕۆژئاوای کوردستاندا پەیەدە کۆنگرە ببەسێت؛ شاندێكی پارتیی دیموکراتی کوردستانیش بەشداری لەو کۆنگرەیەدا دەکات.

(د. کەمال کەرکوکی) ئەندامی مەکتەبی سیاسی پارتیی دیموکراتی کوردستان بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: "بڕیارە ئەمڕۆ شاندێكی پارتیی دیموکراتی کوردستان بچێتە ڕۆژئاوای کوردستان بۆ ئه‌وه‌ی سبه‌ینێ له ‌كۆنگره‌کەی په‌یه‌ده‌دا به‌شداری بكه‌ن."
بڕیارە سبەی کۆنگرەی پەیەدە لە شاری ڕمێلان لە رۆژئاوای کوردستاندا ساز بدرێت.
بڵند ئیبراھیم

هەواڵی پەیوەندیدار