٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

بێبەڵێنی بەرانبه‌ر جەلەولاییەكان كراوه‌

سەرچاوە: KDP.info

جەلەولا-KDP.info-  بەرپرسی لیژنەی ناوچەی پارتی لە جەلەولا دەڵێت، چەندین جار بەڵێنی ئەوە دراوە كە جەلەولا پاك بكرێتەوە بۆ ئەوەی خەڵكەكە بگەڕێتەوە، بەڵام بەڵێنەكان جێبەجێ ناكرێن.

(عامر رەفعەت) بەرپرسی لیژنەی ناوچەی پارتیی دیموكراتی كوردستان لە جەلەولا، بە ماڵپەری فەرمیی پارتیی دیموكراتی كوردستانی راگەیاند: "سێ مانگ ده‌بێ كۆبوونەوەیەك  لە نێوان بەرپرسی میحوەر و بەرپرسی مەڵبەندی یەكێتیی نیشتیمانیی كوردستان و قایمقامی خانەقین و (هادی عامر) و حەشدی شەعبیدا لە سەربازگەی ئەشرەف ئەنجام درا، بۆ ئەوە بوو جەلەولا پاك بكرێتەوە و خەڵكەكەی بگەڕێنەوە، دواتر وەزیری بەرگری و سەرۆكی پەرلەمانیش هاتنە خانەقین و رێككەوتنەكە نوێ كرایەوە تا جەلەولا پاك بكرێتەوە لە بۆمب، ئەمە چەند جارێكیشە باس دەكرێت و بەڵێن دەدرێت، بەڵام جێبەجێ ناكرێت".

(رەفعەت) گوتیشی: "ئومێدەوارین بەمزووانە ئەو شارە پاك بكرێتەوە و ئامادەكاری بكرێت بۆ ئەوەی خەڵكەكەی بگەڕێنەوە، ئەمەیش نەك تەنیا داواكاریی ئێمەیە، بەڵكە داواكاریی خەڵكی جەلەولایشە، چونكە ماوەیەكی زۆرە ئەو شارۆچكەیە ئازاد كراوە و خەڵكەكەی نەگەڕاوەتەوە".

بڵند ئیبراهیم

هەواڵی پەیوەندیدار