٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

كێشه‌ی سووته‌مه‌نی نامێنێ.. دوو پاڵاوته‌ له‌ دهۆك و هه‌ولێر و، ئه‌وی دی له‌ سلێمانی یان گه‌رمیان ده‌بێ

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info-  وەزارەتی سامانە سرووشتییەكانی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، سێ تەندەر بۆ كۆمپانیاكانی پاڵاوتنی نەوت رادەگەیێنێ و، داوایش لە كۆمپانیاكان دەكات داواكاری پێشكەش بكەن، ئەندامێكی لیژنەی سامانە سرووشتییەكان لە پەرلەمانی كوردستانیش دەڵێت، بە دروستكردنی ئەو سێ پاڵاوتەیە، كێشه‌ی سووتەمەنی چارە دەبێت و ئیدی هەرێم پێویستی بە دەرەوە نابێت بۆ سووتەمەنی.

(عەلی هالۆ) ئەندامی لیژنەی سامانە سرووشتییەكان لە پەرلەمانی كوردستان، بە ماڵپەری فەرمیی پارتیی دیموكراتی كوردستانی راگەیاند: "خواستی خەڵكی هەرێمی كوردستان بۆ سووتەمەنی زیاتر لە پێنج ملیۆن لیترە و بەرهەمی ناوخۆیشی نزیكەی سێ ملیۆنە و پێویستە دوو ملیۆن لە دەرەوە بێت، بۆیە سەرەڕای ئەوەی كە دروستكردنی سێ پاڵاوتە لە هەرێم دوا كەوتووە، بەڵام بە دروستكردنیان كێشەی كەمیی سووتەمەنی زۆر كەم دەبێتەوە".

(هالۆ) گوتیشی: "هەر كاتێك ئەو سێ پاڵاوتەیە دروست كران، ئەوكات پێویستمان بە دەرەوە نامێنێت كە زۆر جار وەكو كارتی گوشار بەرانبەر بە هەرێمی كوردستان بەكار دەهێندرێت و، لە ناوخۆی هەرێمیش سووتەمەنی دابین دەكرێت".
ئەو ئەندامەی لیژنەی سامانە سرووشتییەكان ڕوونیشی كردەوە، لەو سێ پاڵاوتەیە یەكێك لە پارێزگای دهۆك دروست دەكرێت، دووەكەیش دیكە یەكێك لە هەولێر و رەنگە ئەوەی دیكە، لە سلێمانی یاخود گەرمیان دروست بكرێت.

بڵند ئیبراهیم

هەواڵی پەیوەندیدار