٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

ئەحمەد كانی: ئومێد ده‌كه‌ین له‌ كۆبوونه‌وه‌ی دابێ، نه‌فه‌سی خۆسەپاندن نه‌مابێ.. هه‌ر ده‌بێ بسازێین

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info-  (ئەحمەد كانی) بەرپرسی پەیوەندییە كوردستانی و عێراقییەكان و ئەندامی سەركردایەتیی پارتیی دیموكراتی كوردستان ڕایدەگەیێنێت: "ئەوەی بە لای ئێمەوە رەت دەكرێتەوە، هەوڵی خۆسەپاندنە، ئومێد دەكه‌ین ئەو نەفەسە پێش دەستپێكردنەوەی كوبوونەوەكانی دابێ، نەمێنێ".

دەشڵێت، كۆشش دەكەن بۆ گەییشتن بە سازان، سازانێك كە ببێتە مایەی خۆشحاڵیی هەموو لایەنەكان، بە تایبەتی خەڵكی كوردستان.

(ئەحمەد كانی) بەرپرسی پەیوەندییە كوردستانی و عێراقییەكان و ئەندامی سەركردایەتیی پارتیی دیموكراتی كوردستان، بۆ ماڵپەری فەرمیی پارتیی دیموكراتی كوردستان گوتی: "ئەوەی بە لای پارتیی دیموكراتی كوردستانەوە خاڵی گرینگ و جەوهەرییە، ئەوەیە كە هەموو هەوڵی خۆمان دەدەین بۆ گەییشتن بە سازان، سازنێك كە ببێتە مایەی خۆشحاڵیی هەموو لایەنەكان، بە تایبەتی خەڵكی كوردستان".

پێوەست بە تێگەییشتن و گەییشتن بە سازانی لایەنەكانیش، (ئەحمەد كانی) گوتی: "ئەو دۆخەی ئێستا كە هەر پێج لایەنەكە سەبارەت بە بابەتی لێكتێگەییشتن و گەییشتن بە سازان پێی گەییشتوون، زۆر لەبارتر و گونجاوترە لە رابردوو، ئەوەی بە لای ئێمەیشەوە رەت دەكرێتەوە، هەوڵی خۆسەپاندنە، كە ئەوە لەلایەن پارتیی دیموكراتی كوردستانەوە هەستی پێ دەكرێت، ئومێدەواریشین ئەو نەفەسە پێش دەستپێكردنەوەی كوبوونەوەكانی دابێ، نەمێنێ".

(ئەحمەد كانی) ئاماژه‌یشی دا، هەست بەوە دەكرێ كە زمانی لێكتێگەییشتن و گفتوگۆ گۆڕاوە، دووپاتیشی كرده‌وه‌ كە، لوتكەی دیموكراسییەت گەڕانەوەیە بۆ بڕیاری گەل لە هەموو حاڵەتەكاندا نەك بە تەنیا بۆ پرسی سەرۆكی هەرێمی كوردستان.

ئەوەیش دەخاتە ڕوو: "هیچ رێگایەكی دیكەمان لە بەردەمدا نییە جگە لەوەی كە دەبێ بگەینە سازان، چونكە ئەو دۆخەی كە ئێستا كوردستان پێیدا تێدەپەڕێت به‌ قەیرانی ئابووری و شەڕی داعشه‌وه‌، ئەوە دەخوازێ بگەینە سازان و بەرژەوەندیی باڵای گەلەكەمان پێش دەستكەوتە حزبییەكان بخەین، هه‌ڵبه‌ت دەركەوت كە كێشەی سەرۆكی هەرێمی كوردستان دروستكراوە و یاسایی نییە و، حزبییە، هەروەها ئەوەی لە ئێستایشدا بە لای پاریتی دیموكراتی كوردستانەوە زۆر گرینگە، بژێویی خەڵكی كوردستان و دابینكردنی مووچەیە".

هەواڵی پەیوەندیدار