٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

‌سامانە سرووشتییەکان تەندەر بۆ کۆمپانیاکانی پاڵاوتن رادەگەیێنێ

سەرچاوە: KDP.info

هه‌ولێر-KDP.info-  وەزارەتی سامانە سرووشتییەکانی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، سێ تەندەر بۆ کۆمپانیاکانی پاڵاوتنی نەوت رادەگەیێنێ و، داوایش لە كۆمپانیاكان دەكات داواكاری پێشكەش بكەن.

دوای ئەوەی حەفتەی رابردوو بە بڕیاری (ئاشتی هەورامی) وەزیری سامانە سرووشتییەکان 164 پاڵاوتەی نایاسایی بەهۆی نەبوونی مەرجی تەندروستی و ژینگەییه‌وه‌ داخران، وەزارەتی سامانە سرووشتییەکان تەندەری بۆ دروستکردن و خاوەندارێتیکردن و کارپێکردنی سێ پاڵاوتە خستەڕوو.


لە راگەیێندراوێکدا وەزارەتی سامانە سرووشتییەكان ئاشكرای كرد، بەمەبەستی زیادکردنی توانای کەرتی پاڵاوتن بۆ بەدیهێنانی خواستی زیادبوو لەسەر بەرهەمە نەوتییەکان لە هەرێمی کوردستان، ئەو تەندەرانە راگەیێندراون، داوایش لە کۆمپانیاکان دەکات داواکاری لەسەر ئەو تەندەرانە پێشکەش بکەن.
 

هەواڵی پەیوەندیدار