٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

ئەمەریکا گه‌لێك به‌ڵێنی به‌ كوردانی شه‌به‌ك داوه‌

سەرچاوە: KDP.info

واشنتن-KDP.info-  نوێنەری کۆتای شەبەک له‌ ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق ده‌ڵێت، سەردامان بۆ ئەمەریکا ئەنجامی زۆر باشی ھەبووە و، بەڵێن دراوە لە چەند مانگی دابێ مووسڵ رزگار بکرێت.

(مەلاسالم شەبەک) نوێنەری کۆتای شەبەک له‌ ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق، بە ماڵپەری فەرمیی پارتیی دیموکراتی کوردستانی راگەیاند: لەسەر داوای ئەمەریکا شاندێکی کوردانی شەبەک سەردانی ئەمەریکامان کرد، ئەو سەردانەش ئەنجامی زۆر باشی ھەبووە و، بەڵێنی زۆریش بە ئێمە دراوە لەلایەن ئەمەریکاوە.''

(شه‌به‌ك) گوتیشی كه‌، له‌و سەردانەدا لەگەڵ وەزارەتی دەرەوە و کۆنگرێسی ئەمەریکا و وەزارەتی بەرگری و کۆشکی سپی و بنکەی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا بۆ ئازدیی ئایینەکان و بنکەى لێکۆڵینەوەی ستراتیژی ئەمەریکا، کۆ بووونه‌تەوە.

پێوه‌ست بەو بەڵێنانەیش كه‌ ئەمەریکاییه‌كان پێیانداون ده‌ڵێت: جێگیرکردنی ناوی شەبەک لە بڕیاری کۆمەڵکوژیی کۆنگرێسی ئەمەریکادا لەگەڵ پێکھاتەکانی دیکە و، ھەفتەی داھاتوویش بڕیارەکە بڵاو دەکرێتەوە، هه‌روه‌ها بەدەستھێنانی ھاوکاریی لۆجستی بۆ ھێزە ئەمنییەکانی عێراق و پێشمەرگە، لە رێگەی وەزارەتی پێشمەرگە و بەرگریی عێراقەوە، جگە لەوەش، بەڵێن لەلایەن کۆشکی سپی و پێنتاگۆنه‌وه‌ بە ئێمە درا کە لە ماوەی چەند مانگی دابێ مووسڵ لە دەستى تیرۆریستانی داعش رزگار بکرێت.

نوێنەری کۆتایی شەبەک له‌ ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌ران ڕوونیشی کردەوە، ئەمەریکا رەزامەندی دەربری کە دوای ئازادکردنیان گوندەکانی شەبەک ئاوەدان بکرێنەوە و، چەند کورسیێکی خوێندنیش بۆ پێکھاتەی شەبەک لە ئەمەریکا تەرخان دەکرێت، بۆ ماستەر و دکتۆرا و کاتێک ناوچەکانی شەبەک ئازاد دەکرێن، قوتابخانە و کۆلیژیشی لێ دروست دەکرێت.

بڵند ئیبراھیم

هەواڵی پەیوەندیدار