فرۆکە جەنگییەکانی تورکیا سنوورەکانی ھەرێمی کوردستانیان بۆردوومان کرد

دهۆك-KDP.info- سه‌رۆكى فراكسیۆنى پارتى له ئه‌نجوومه‌نى پارێزگاى دهۆك رایگه‌یاند، فرۆكه جه‌نگییه‌كانى سوپاى توركیا، گونده سنوورییه‌كانى هه‌رێمى كوردستانیان له پارێزگاى دهۆك بۆردوومان كرد. ده‌شڵێت، ئه‌و بۆردوومانە زیانی گیانی نەبووە، بەڵام له ڕووی ماڵییه‌وه ناوچانەكانی زیانبار كردوون.
(هۆشیار سدیق) سه‌رۆكى فراكسیۆنى پارتى له ئه‌نجوومه‌نى پارێزگاى دهۆك، به ماڵپه‌رى فه‌رمیى پارتیى دیمو‌كراتى كوردستانى راگه‌یاند: پاش 4ى ئێواره، ژماره‌یه‌كى زۆرى فرۆكه جه‌نگیى سوپاى توركیا، گونده سنوورییه‌كانى هه‌رێمى كوردستانیان(ئەفەلە و بیربلام وبرخ)ی شاره‌دێى كانى ماسی و باتیفه‌یان له پارێزگاى دهۆك بۆردوومان كردن.
(سدیق) گوتیشى: ئه‌و بۆردوومانە زیانی گیانی نەبووە، بەڵام زیانی ماڵی بەو ناوچانە گەیاندووە.
سه‌رۆكى فراكسیۆنى پارتى له ئه‌نجوومه‌نى پارێزگاى دهۆك زیاتر گوتى: له‌سه‌ر ئاستى ئه‌نجوومه‌ن و پارێزگاى دهۆك، پێشتر و ئه‌مرۆیش، لیژنه‌یه‌ك پێكهاتووه بۆ قه‌ربووكردنه‌وه‌ى زیانلێكه‌وتووانى بۆردوومانه‌كانى سنوورى پارێزگاى دهۆك و، راپۆرته‌كه‌یشمان به‌رز كردووه‌ته‌وه بۆ سه‌رۆكایه‌تیى ئه‌نجوومه‌نى پارێزگاى دهۆك و له‌وێشه‌وه بۆ په‌رله‌مان و، هه‌ردوو حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان و حكوومه‌تى عێراق و، گشت نوێنه‌رایه‌تى و كۆنسووڵخانه‌ى وڵاتان له هه‌رێمى كوردستان، هه‌ڵبه‌ت داوایان لێ ده‌كه‌ین، خه‌ڵكى زیانمه‌ندى ئه‌و بۆردوومانانه قه‌ره‌بوو بكرێنه‌وه، چونكه زیانێكى زۆر به‌ر هاووڵاتیانى ئه‌و ناوچه سنووریانه كه‌وتووه، به‌تایبه‌تى جووتیاره‌كان.




