شانده‌كه‌ی سێناتی به‌لجیكا، داوایان له وڵاته‌كه‌یان و ئه‌ورووپایه راسته‌وخۆ چه‌ك به پێشمه‌رگه بدرێت

به‌لجیكا-KDP.info- ئه‌و شانده‌ی به‌لجیكا كه سه‌ردانی هه‌رێمی كوردستانیان كردبوو له‌كاتی گه‌ڕانه‌وه‌یاندا بۆ وڵاته‌كه‌یان داوایان كرد راسته‌وخۆ چه‌ك به پێشمه‌رگه بدرێ و به‌لجیكا و هه‌م ئه‌ورووپایش كۆمه‌كی زیاتری هه‌رێم بكه‌ن.
لە راگەیاندراوێکیاندا شاندی سێناتۆری بەلجیكا کە سەردانی هەرێمی کوردستانیان کردووه، باسی بارودۆخی هەرێم دەکه‌ن و داوا لە حکوومه‌تی خۆیان و ئه‌ورووپا ده‌كه‌ن کە یارمەتی کاراتر و باشتری هەرێمی کوردستان لە رووی سیاسی و سەربازی و مرۆیی بده‌ن و بە شێوه‌یه‌كی راستەوخۆ چەکوتەقەمەنی بۆ کوردستان رەوانە بکەن. هەروها ده‌یشڵێن کە لە بەرنامەیان دایە لەگەڵ سەرۆکوەزیران و وەزیری دەرەوە و بەرگری وڵات کۆببنەوە بۆ ئەوەی داوایان لێ بکەن لە ئاستی وڵاتی بەلجیکا و لە ئاستی یەکێتی ئەورووپا زیاتر هاوكاری پێشكه‌یش به هه‌رێمی كوردستان بكرێ.
شاندی سێناتی بەلجیکا کە لە نوێنەری ٣ پارتی دەسەڵاتدار پێکهاتبوو لە کاتی سەردانیان لەگەڵ سەرۆکی هەرێمی کوردستان و سەرۆکایەتی پەرلەمان و راوێژکاری ئەنجومەنی ئاساییشی هەرێمی کوردستان کۆ بوونەوە، لە سەر داوای نوێنەرایەتی حکوومه‌تی هەرێمی کوردستان لە یەکێتی ئەورووپا سەردانی هەرێمی کوردستانیان کرد بە مەبەستی پتەوکردنی پێوەندییەکانی نێوان بەلجیکا و هەرێمی کوردستان.




