میسال ئه‌للوسی: گوناحه ناوی (بریمه‌ر و مالیكی) بخه‌یته ڕسته‌یه‌كه‌وه ناوی مه‌سعوود بارزانی تێدا هاتبێ..بارزانی پێگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی هه‌یه
__2015_09_17_h17m22s1__LB.jpg)
هه‌ولێرـKDP.infoـ كه‌سایه‌تیی سیاسیی عێراقی (میسال ئه‌للوسی) ده‌ڵێ، گوناحه ناوی (بریمه‌ر و مالیكی) بخه‌یته ڕسته‌یه‌كه‌وه ناوی (مه‌سعوود بارزانی) تێدا هاتبێ..ئه‌و پێگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی هه‌یه..هاوكات ده‌یشڵێ، نه‌یزانیوه كه هه‌رێمی كوردستان نه‌وتی به ئیسڕائیل فرۆشتبێ، هه‌ڵبه‌ت ئه‌گه‌ر وایش بووبێ ئه‌وا له ڕێگی سۆمۆوه بووه، به‌ڵام ده‌زانێ كه، ئه‌وه (نووری مالیكی) بوو واژۆی له‌سه‌ر كێشانی بۆریی نه‌وتی عێراق - عه‌قه‌به كردووه و حه‌زی كردووه نه‌وتی عێراق بگاته ئیسرائیل.
(میسال ئه‌للوسی) ده‌رباره‌ی (سه‌رۆك بارزانی)یش باوه‌ڕی وایه كه، (سه‌رۆك بارزانی) به سیاسییه‌كی وه‌ك (نووری مالیكی) و كۆنه حاكمه‌كه‌ی عێراق (پۆل بریمه‌ر)یش به‌راورد ناكرێ.. ئاخر ئه‌و سه‌رۆكی گه‌وره‌ترین وڵات (باڕاك ئۆباما) وه‌ڵامی پێوه‌ندییه‌كانی ده‌داته‌وه و پێگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی هه‌یه.
ئه‌و سیاسییه ناسراوه‌ی عێراق، له‌وه‌ڵامی پرسیارێكدا له‌و دیمانه‌یه‌ی كه كه‌ناڵی 'كه‌ی ئێن ئێن' له‌گه‌لیدا سازی دابوو و پێوه‌ست بوو به‌وه‌ی كه، گوایه ده‌ڵێن دۆخی سیاسیی عێراق به‌ره‌نجامی یاساكانی (پۆل بریمه‌ر) و ململانێی نێوان (سه‌رۆك بارزانی) و (مالیكی)یه، ڕاشكاوانه ده‌ڵێ، ''گوناحه ناوی (بریمه‌ر و مالیكی) بخه‌یته ڕسته‌یه‌كه‌وه ناوی (مه‌سعوود بارزانی) تێدا هاتبێ. ئه‌مه به خه‌بات و تێكۆشانی گه‌لی كورد به ڕه‌وا نابینرێ؛ ئه‌و خه‌باته‌ی مه‌زنه‌ی له‌پێناو ئازادی و مافه‌كانی گه‌لی كورده.''
ئه‌م پرسیاره‌ی كه‌ناڵێكی كوردی كه ده‌یه‌وێ نه‌ك هه‌ر كێشه‌كانی كوردستان، به‌ڵكه قه‌یرانه قووڵه مه‌زه‌بییه‌كه‌ی عێراقیش بخاته ئه‌ستۆی (سه‌رۆك بارزانی)یه‌وه، ئه‌و كه‌سایه‌تییه سیاسییه عاره‌به‌ی عێراق ناچار به ڕوونكردنه‌وه‌ی زیاتر ده‌كات و ده‌ڵێ، ''(بریمه‌ر) فه‌رمانبه‌رێك بووه و، ده‌سته‌لاته‌كانی له ده‌ره‌وه‌ی دۆخی ئاسایی بووه، ئه‌مه حاڵه‌تێكی ناوازه بووه، حاڵه‌تی داگیركاری، ئه‌و داگیركه‌ر بوو، چونكه خه‌ڵكی عێراقی ئازار دا؛ هه‌رچی دایهێنا و دایمه‌زاراند، نالۆژیكی و نایاسایی و ناده‌ستووری بوو. هه‌رچی (مالیكی)یشه، ئه‌و كه‌سێكه له‌گه‌ڵ ئه‌وانه‌دا هات كه هاتنه عێراق، ئاماده بوو له‌گه‌ڵ ئه‌وانه‌دا ئاماده بوون، سه‌رۆكوه‌زیرانێكی ته‌وافوقییش بوو؛ جا بۆیه جیاوازیێكی زۆر هه‌یه له نێوان (مالیكی) و كه‌سایه‌تییه‌كانی دیكه‌دا، هه‌ڵبه‌ت جیاوازیێكی زۆرتر له نێوان ئه‌و و (سه‌رۆك بارزانی)دا هه‌یه. شۆڕشی كورد كه به خه‌ون و واقیع له‌گه‌ڵیدا ژیاوین، نێوانی هه‌رێمی كوردستان و هه‌ڵه‌ی سیاسییه‌كان له به‌غدا بابه‌تێكه و نامه‌وێ خۆی تێوه زۆری له‌باره‌وه بدوێم.''
له وه‌ڵامی پرسیارێكی دیكه‌ی گوماناویی كه‌ناڵی گرده‌كه‌دا، كه چه‌ند ڕۆژ پێشتر دیداریان له‌گه‌ڵیدا ساز داوه، (ئه‌للوسی) ده‌رباره‌ی ده‌نگۆی فرۆشتنی نه‌وتی كوردستان به ئیسرایل ئاوا وه‌ڵام ده‌داته‌وه، ''باوه‌ڕم وا نییه نه‌وتی هه‌رێم ڕه‌وانه‌ی ئیسرایل كرابێ، به‌ڵام ئه‌گه‌ر وا بێ ئه‌وا یانی سۆمۆیه كه نه‌وتی به ئیسرایل فرۆشتووه، هه‌روه‌ها ئه‌وه (نووری مالیكی)یه كه ویستی ڕه‌وانه‌كردنی نه‌وتی بۆ ئیسرایل هه‌بووه. (مالیكی) بوو ڕێككه‌وتنی كێشانی بۆڕیی نه‌وتی له عێراقه‌وه بۆ به‌نده‌ری عه‌قه‌به واژۆ كرد، عه‌قه‌به ئه‌و مینایه بچوكه‌ی كه ده‌كه‌وێته نێوان هه‌ردوو وڵاتی ئیسرائیل و ئه‌رده‌نه‌وه و وێكرا كه‌ڵكی لێ وه‌رده‌گرن.. (نووری مالیكی)یه كه حه‌ز ده‌كات نه‌وت به ئیسرائیل بفرۆشێت، چونكه ئه‌و پێویستی به پشتیوانیی ئیسرائیلییه‌كان و غه‌یری ئه‌وانیش بوو.''
ئه‌و سیاسه‌توانه ناسراوه زیاتر ڕوونی كرده‌وه، ''ڕه‌نگه فرۆشتنی نه‌وت له لایه‌ن (مالیكی)یه‌وه به ئاماژه‌یه‌كی ئێران بووبێ، ئه‌مه پرسێكی گه‌وره‌یه و ده‌بێ به هێمنی بیری لێ بكه‌ینه‌وه. ڕه‌نگه ئماژه‌یه‌كی ئێران بێ بۆ ئیسرایلییه‌كان تا له‌م ڕێگه‌یه‌وه پێیان بڵێ، به‌م هێڵی بۆرییه‌ی نه‌وته به دوای پێوه‌ندیێكی باشه‌وه‌ین له‌گه‌ڵتاندا، هێڵێكی مێژوویی كه شوێنی هێڵه بۆرییه كۆنه‌كه بگرێته‌وه. كۆمپانیای پی پی پێشتر هێڵێكی بۆریی نه‌وتی هه‌بوو كه گه‌یه‌نرابووه حه‌یفا و یافا، گه‌یاندنی نه‌وتیش به عه‌قه‌به، زیندووكردنه‌وه‌ی هه‌مان هێڵه.
(مالیكی) ده‌یه‌ویست ئه‌م كاره بكات و به‌هه‌ر به‌هایێكیش بێ له حوكمدا بمێنێته‌وه، به داخه‌وه ده‌سته‌لاتداری وه‌ها له به‌غدا هه‌ن بازرگانی به هه‌موو شتێكه‌وه ده‌كه‌ن. باوه‌ڕم به‌وه‌یه كه، نه‌وتی كوردستان مڵكی گه‌لی كورد و ده‌وڵه‌تی عێراقه، هه‌ردوو حاڵه‌ته‌كه راستن. ئه‌ركمانه وه‌به‌رهێنان له‌و وزه ئابوورییه‌دا بكه‌ین، ده‌بێ ئابووریی كورد ئازاد بكرێ و بۆ بنیاتنانی پێوه‌ندیێكی باش و هاوسه‌نگ له‌نێو ده‌وڵه‌تی عێراقدا وه‌به‌رهێنانی له‌سه‌ر بكرێ.. من داوای سیستمێكی كۆنفیدڕاڵی ده‌كه‌م تا عاره‌ب و كورد وه‌ك دوو گه‌لی گه‌وره، هه‌روه‌ها توركمانیش ژیانێكی شایسته بژین و هه‌مووان مافه مرۆیی و ده‌سوورییه‌كانیان تێیدا پارێزراو بێ.''
ده‌یشڵێ، ''به خه‌ڵه‌كه‌ی خۆمانم گوتووه، من عاره‌بم و شه‌ره‌فمه‌ندیشم به عاره‌ببوونم، به‌ڵام حه‌قی خۆیشانه كه كورد له ڕووی ڕاگه‌یاندن و په‌رله‌مانی و ئابووری و مرۆییه‌وه ئازاد بوون، هه‌ڵبه‌ته ئازادبوونیان به‌و واتایه نییه ئه‌مه به‌ره‌نجامی خه‌ڵاتی عاره‌ب بووبێ بۆیان، به‌ڵكه به‌ره‌نجامی خه‌بات و تێكۆشان، قوربانیدانی كورده به درێژایی مێژوو كه، خه‌باتگێرانی و لایه‌نه سیاسییه‌كانی له نێوه‌وه و ده‌ره‌وه‌ی عێراقدا وه‌ده‌ستیان هێناوه؛ پێم گوتوون، به‌ر به ڕێره‌وی ئازادبوونی كورد مه‌گرن، وه‌رن با پێوه‌ندی باش له نێوان كورد و عاره‌بدا بینا بكه‌ین.. پێوه‌ندییه‌ك له‌سه‌ر بنه‌مای ڕێز و به‌رژه‌وه‌ندی بێ، هێشتا به‌رژه‌وه‌ندیی گه‌وره‌مان له‌و ناوچانه‌دا هه‌یه تێكه‌ڵن و ئه‌و ناوچانه‌یش كه هێشتا له‌باره‌یانه‌وه كۆك نین، له مێژووماندا به‌رژه‌وه‌ندیی گه‌وره‌تر له به‌رمیلێك نه‌وت لێره‌وله‌ێ له‌نێوانماندا هه‌یه.''




