٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

وەزارەتی دارایی وەڵامی بەڕێوەبەرایەتیی چاودێری و گەشەپێدانی كۆمەڵایەتیی سۆران ناداتەوە

سەرچاوە: KDP.info

سۆران -KDP.info- بەڕێوەبەری چاودێری و گەشەپێدانی كۆمەڵایەتیی سۆران دەڵێ سێ ساڵ زیاترە ناوی ١٧٠٠ كەس ڕەوانەی وەزارەتی دارایی كراوە بەڵام هێشتا، ناویان نەگەڕاوەتەوە.

(تووران خدر) بەڕێوەبەری چاودێری و گەشەپێدانی كۆمەڵایەتیی سۆران، بە ماڵپەڕی فەرمی پارتیی دیموكراتی كوردستان گوت: "لە سنووری هەرچوار شارۆچكەکەی سۆراندا، 6301 کەس، هەر یەکە و، بە جۆرێ كەمئەندامن؛ 3592 كەسیش لە تۆڕی چاودێریی خێزان سوودمەندن و مانگانە مووچەی خۆیان وەردەگرن؛ مووچەکەیان 150هەزار دینارە."

گوتیشی: "زیاتر لە سێ ساڵ دەبێت، 1700 كەمئەندام و چاودێریی خێزان ناویان بۆ وەزارەتی دارایی بەرز كراوەتەوە، بەڵام تا ئێستا ناویان نەگەڕاوەتەوە و وەڵامیان نەداوینەتەوە؛ هاووڵاتیان بەردەوام سەردانی ئێمە و وەزارەت دەكەن، داوا دەكەن ناویان بگەڕێتەوە، ماڵ هەیە 3 كەسی 100% كەمئەندامە و، تا ئێستا ناوی هیچ کامێکیان نەگەڕاوەتەوە، ئەوەیش مافی خۆیانە بەدواداچوون بكەن. لەگەڵ ئەوەیشدا داوا لە وەزارەتی دارایی دەكەین بڕیارێك دەربكات، بۆ ئەوەی بزانین ئەوانە چییان بەسەر دێت، تا خەڵكەكەی لێ ئاگادار بكەینەوە، با ئەوەندە ئەوداڵی گەڕانەوەی ناوەکەیان نەبن."
ڕابین شێروانی

هەواڵی پەیوەندیدار