٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

پەیەدە هەر هاتوچۆیێکی شەوانەی لە حەسەکە قەدەخە کرد.. بازاڕیش نابێ

سەرچاوە: KDP.info

حەسەکە-KDP.info-  پەیەدە هەر هاتوچۆیەکی شەوانەی لە حەسەکە قەدەغە کرد، هەروەها جگە لە دەرناخانەی ئێشکگر و نانەواخانەکان، قاوەخانە و چێشتخانە و دووکانی بازرگانییەکان نابێ کراوە بن.

لە بەشێکی دیکەی ڕاگەییندراوەکەی ئاسایشی پەیەدەدا کە وێنەیەکی بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پاریی دیمۆکراتی کوردستان نێردراوە، هەروەها هاتووە کە، هیچ جۆرێکی ئۆتۆمبێل بە بارهەڵگرەکانیشەوە لە تەواوی کانتۆنی جەزیرەوە بێ ڕەزامەندیی ئاساییشی ئەو شوێنەی لێیەوە بەرەو حەسەکە و پێچەوانەکەیشی بەڕێ بکەوێ سەرپێچییە؛ سەربار لە هەموو کاتەکاندا ماتۆڕسکیل بە هیچ شێوەیێک بۆی نییە هاتوچۆ بکات.
بەڵام ڕوونی کردووەتەوە کە، هاتوچۆ بۆ ئۆتۆمبێلی سەربازی و ئەوانی ئاسایش ئاساییە.
وەک لە راگەیێندراوەکەدا جەختی لێ کراوەتەوە، فەرمانەکە لە سبەی هەینی ١٨/٩/٢٠١٥ـەوە تا ٢٨/٩/٢٠١٥ ئەم فەرمانە کاری پێ دەکرێ و، هەر کەسێکیش سەرپێچی بکات، ئەوا بە سزای خۆی دەگات.
 

هەواڵی پەیوەندیدار