لیژنه‌ی ئه‌وقاف: وه‌زیرى ئه‌وقاف له جیاتی باشكردن، ڕه‌وشی حاجیانی خراپ كردووه

هەولێر-KDP.info- سه‌رۆكى لیژنه‌ى ئه‌وقاف له په‌رله‌مانى كوردستان رایده‌گه‌یێنێت، ئه‌مڕۆ له لیژنه‌كه‌یان له په‌رله‌مانى كوردستان، بانگهێشتى وه‌زیرى ئه‌وقافیان كرد و چه‌ندین پرسیاریان رووبه‌رووى كرده‌وه كه، پێوه‌ندی به خراپیی ره‌وشى حاجیانى هه‌رێمه‌وه هه‌بوو. چونكه وه‌ك ئه‌و ده‌ڵێ، سه‌رباریئ ه‌وه‌ی گوایه چاكسازی كراوه، ڕه‌وشی حاجیان خراپتر بووه.
(د. سیراج خه‌یلانى) سه‌رۆكى لیژنه‌ى ئه‌وقاف له په‌رله‌مانى كوردستان، بە ماڵپه‌رى فه‌رمیى پارتیى دیمو‌كراتى كوردستانى ڕاگەیاند: "ئه‌مسال دواى ئه‌وه‌ى وه‌زیرى ئه‌وقاف و كاروبارى ئایینى، خۆى و په‌رله‌مانتارێكى كۆمه‌ڵ چووبوون بۆ وڵاتى سعوودیه و، چه‌ند مانگێك پێش چوونى حاجیانى هه‌رێم بۆ وه‌رگرتنى شوێن و حه‌وانه‌وه‌ى حاجیان بۆ ئه‌وه‌ى بتوانن ئه‌مساڵ له پار باشتر بكه‌ن، به‌ومانایه‌ى هاتوون گۆڕانكارى ده‌كه‌ن و به حكوومه‌تى پێشوو رازى نینه، به‌ڵام له ئه‌نجامی به‌دواداچوون و پێوه‌ندیكردن به چه‌ندین حاجی و خاوه‌ن كۆمپانیاوه كه خه‌ڵكیان بردووه‌ته حه‌ج، جێ‌وڕێی ئه‌مجاره كه بۆیانیان دابین كردووه، شیاو نییه.''
(د. سیراج خه‌یلانى) وه‌ها باس له گرفته‌كانی حاجیانی كوردستان ده‌كات و ده‌ڵێت، نزیكه‌ى چوارهه‌زار كه‌س له یه‌ك باڵاخانه كراون و گرفتی هاتوچۆ و سه‌ركه‌وتن و دابه‌زینیان لێیاندا هه‌یه، هه‌ڵبه‌ت له وه‌ها باڵاخانه‌یه‌كدا كه ئه‌و ڕێژه‌یه له خه‌ڵكی تێدا بێ، پێویستی به ئاسانسه‌ری زۆر هه‌یه، كه‌چی له‌وێدا ته‌نیا دوانزده دانه هه‌ن، كه به‌شى نزیكه‌ى 4هه‌زار كه‌سێك ده‌كات؟ سه‌ربار له ه‌هندێ باڵاخانه كه حئجیانی لێ جێگیر كراون، كاری بیناسازی ده‌كرێ و كرێكاریش گرفتێكی دیكه‌یانه و ده‌ست و پێی گرتوون.''
(خه‌یلانی) گوتی، ''هه‌رچه‌نده وه‌زیری ئه‌وقاف خۆى به‌ڵێنى دابوو بچێته حه‌ج، به‌ڵام به پاساوى نه‌خۆشییه‌وه خۆى لێ رزگار كردووه، دیاره ئه‌مه جێى سه‌ره‌نج و تێرامانه. ئاخر له جیاتی باشتركردنی ڕه‌وشی حاجیان كه ده‌چنه ماڵی خوا، خۆزگه خواستن به ساڵانی ڕابردوو، له كاتێكدا وه‌زیر هاتووه چاكسازى بكات و هه‌نگاوى نوێ بنێت، مایه‌ی پرسیار بوو.''
وه‌ك (خه‌یلانى) ده‌ڵێ، ئه‌مانه باسی كردوون و كێشه‌گه‌لی دیكه، هانده‌ر بوون تا ئه‌مڕۆ وه‌زیرى ئه‌وقاف بانگهێشت بكه‌ن و بیخه‌نه به‌ر پرسارانه‌وه، ''ئه‌وی راستی بێ وه‌زیری ئه‌وقاف هه‌ندێكی پرسیاره‌كانی وه‌ڵام دانه‌وه و بۆ به‌شێكیشیان وه‌ڵامى پێ نه‌بوو!'' زیاتر گوتی ''یه‌كێك له‌و پرسیارانه‌ی له وه‌زیر كرا ئه‌وه بوو كه، بۆ ئه‌م شوێنه‌ى بۆ حاجیان گیراوه، له وه‌ڵامدا گوتى یه‌ك ملیۆن و نیو دۆلار هه‌رزانتر گرتوومه، به‌ڵام ده‌ڵێین ئه‌و پاره‌یه له كوێیه، ئایا ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ خه‌زینه‌ى یان له بوودجه‌ى ئه‌وقاف ده‌مێنێت، یاخوود له كاتى گه‌ڕانه‌وه‌یاندا ده‌یدات به حاجیان؟ بۆیه وه‌كو لیژنه‌ى ئه‌وقاف چاودێریى ته‌واوى وه‌زاره‌تى ئه‌وقاف ده‌كه‌ین، هه‌ڵبه‌ت له هه‌ر كه‌موكوڕییه‌ك ده‌كۆڵینه‌وه، ده‌مانه‌وێت ره‌وشى حاجیان باش بكرێت و وه‌زاره‌تى ئه‌وقافیش به‌ره‌وپێش بچێت، نه‌ك پێچه‌وانه‌كه‌ی.''
نەشوان بەرزنجی




