لێدوانێك له سه‌رۆكی دیوانی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان
__2015_09_16_h19m49s25__LB.jpg)
هه‌ولێر-KDP.info-(فوئاد حوسێن) ده‌ڵێ، (مه‌سعود بارزانی) سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان دوێنی سێشه‌ممه (15/9/2015) له سه‌لاحه‌ددین پێشوازی كرد له (ساڵح موسلیم) هاوسه‌رۆكی پارتیی یه‌كێتیی دیموكراتی (په‌یه‌ده) و شاندێكی یاوه‌ری.
ده‌قی لێدوانی فوئاد حوسێن سه‌رۆكی دیوانی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان:
به‌ڕێز مه‌سعود بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان دوێنی سێشه‌ممه (15/9/2015) له سه‌لاحه‌ددین پێشوازی كرد له ساڵح موسلیم هاوسه‌رۆكی پارتیی یه‌كێتیی دیموكراتی (په‌یه‌ده) و شاندێكی یاوه‌ری ، له دیدارێكدا به ئاماده‌بوونی شاندێكی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا ، گفتوگۆ كرا له‌باره‌ی دواپێشهاته‌كان، و هه‌ماهه‌نگی و كاری هاوبه‌شی هه‌ردوولا به تایبه‌ت له پرۆسه‌ی به‌ره‌كانی به‌رگری و شه‌ڕی دژی رێكخراوی تیرۆریستی داعش تاوتوێكرا .
فوئاد حوسێن
سه‌رۆكی دیوانی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم
16/9/2015




