٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

به‌یانی كۆبوونه‌وه‌ی‌ پێنجقۆڵی‌ به‌ڕێوه‌ ده‌چێت

سەرچاوە: KDP.info

هه‌ولێر-KDP.info- بڕیاروایه‌ سەعات 11ـی سبەینێ، هەرپێنج ‌لایه‌نه‌ سیاسییه‌كەی‌ هه‌رێمی كوردستان تایبه‌ت به‌ پرسی‌ سه‌رۆكایه‌تیی‌ هه‌رێم کۆ ببنەوە.

(د. فرسه‌ت سۆفی) ئه‌ندامی  یاسایی له‌شاندی دانوستانکەری پارتیی دیموكراتی كوردستان، بۆ ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتیی دیموكراتی كوردستان گوتی: "پارتی به‌ ئۆمێده‌ ده‌چێته‌ كۆبوونه‌وه‌ی به‌یانی بۆ ئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ 4 لایه‌نه‌كه‌ی دیكه‌ بگه‌ینه‌ ڕێككه‌وتن، هیوادارم كۆبوونه‌وه‌کەی به‌یانی دواكۆبوونه‌وه‌ بێت بۆ ئه‌وه‌ی دڵی هاووڵاتیانی خۆمان خۆش بكه‌ین."
گوتیشی: "كۆبوونه‌وه‌کەی به‌یانی جیاوازه‌ له‌ هه‌موو كۆبوونه‌وه‌كانی دیكه‌، چونكه‌ هه‌رهه‌موومان به‌ زیاتر له‌ تێڕوانینێك ده‌چینه‌ كۆبوونه‌وه‌، مانای وایه‌ ڕێككه‌وتن ئاسانه‌، هیوادارم بگه‌ینه‌ ڕیككه‌وتن، چونكه‌ له‌م قۆناغه‌دا بۆ گه‌لی كورد زۆر گرینگه‌ یه‌كڕیز بن و، ناوماڵی خۆمان ڕێك بخه‌ین بۆ ئه‌وه‌ی به‌ ئامانجه‌كانی خۆمان بگه‌ین".
ڕابین شێروانی

هەواڵی پەیوەندیدار