٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

پاسه‌وانەکانی وه‌زیرێک پەلاماری دوو پەرلەمانتاریان داو، تەقەیشیان لێ کردن

سەرچاوە: KDP.info

به‌غدا -KDP.info- ئەمڕۆ پاسەوانی وەزیری پەروەردەی عێراق لە دوو پەرلەمانتاریان داوە و، تەقەیشیان لێیان کردووە، وەزیری پەروەردەش داوای لێبوردن لەو دوو پەرلەمانتارە دەکات.

(حاکم سەرحان سلێڤانەیی) ئەندامی پەرلەمانی عێراق لە فراکسیۆنی پارتیی دیموکراتی کوردستان بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: "ئەمڕۆ دوو پەرلەمانتاری عەرەب سەردانی وەزارەتی پەروەردەیان کردووە، کە لە ڕۆژانی چوارشەممە وەزیری پەروەردە خەڵک دەبینی، بەڵام پاسەوانەکانی وەزیری لەگەڵ ئەو دوو پەرلەمانتارە دەبێتە دەمەقاڵێیان و، لێیان دەدەن و، تەقەیشیان لێ دەکەن!"

(حاکم سەرحان سلێڤانەیی) گوتیشی، پەرلەمان ئەو کارەی سەرکۆنە کرد و وەزیری پەروەردەش ھاتە پەرلەمان و داوای لێبوردنی لە دوو پەرلەمانتارەکە کرد.

بڵند ئیبراھیم

هەواڵی پەیوەندیدار